۸۷ لەسەدی گیرۆدەبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاک بوونەتەوە

مه هاباد – بالویز – لە سنووری هەرێمی کوردستان لە کۆی ۳۳۷ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا ۴۰ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەدا ماون. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کودستان، لە ۱-۳-۲۰۲۰ـەوە تاوەکو ۱۹-۴-۲۰۲۰ بەگشتی ۳۳۷ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆووید بوون، لەو ژمارەیە تەنیا چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ۲۹۳ تووشبوویش چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە […]

مه هاباد – بالویز – لە سنووری هەرێمی کوردستان لە کۆی ۳۳۷ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا ۴۰ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەدا ماون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کودستان، لە ۱-۳-۲۰۲۰ـەوە تاوەکو ۱۹-۴-۲۰۲۰ بەگشتی ۳۳۷ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆووید بوون، لەو ژمارەیە تەنیا چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ۲۹۳ تووشبوویش چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە نێو خانەوادەکانیان، بەو پێیەش تەنیا ۴۰ تووشبوو لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە.

ئەگەر رێژەی سەدی وەربگرین ئەوا لە ۸۷%ی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کودستاندا چاکبوونەتەوە، لە ۱% گیانیان لەدەستداوە و تەنیا لە ۱۲%ی تووشبووان لە نەخۆشخانەکاندا ماون؛ هەروەها لە ۵۲%ی تووشبووانی  لە رەگەزی مێ و لە ۴۹%یش لە رەگەزی نێرن.

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ماوەی پێنج رۆژە (واتە لە ۱۶-۴-۲۰۲۰ـەوە) تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

لەو ۴۰ تووشبووەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا ماون، ۲۹ کەسیان لە هەولێر، چوار کەسیان لە سلێمانی و حەوت کەسیشیان لە هەڵەبجەن؛ لە ۱۹ی نیسانیش سەرجەم ۱۵ تووشبووەکەی پارێزگای دهۆک چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە نێو خانەوادەکانیان.

مه هاباد –بالویز– ۹۹/۰۲/۰۸ – ۱۳:۴۵