تەندروستی

چ جۆرە ماسکێک لە ئۆمیکرۆن دەتپارێزێت؟

دوای دەربازبوون لە لووتکەی شەپۆلی ئۆمیکرۆن، شەپۆلەکە بە خێرایی بەرەو لاوازبوون دەچێت.

مه هاباد/بالویز/لەنوێترین لێدوانیاندا پزیشکانی پسپۆڕ پێشنیازدەکەن ماسکی جۆری N95 بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەکاربێت.

دکتۆر ئەبرار کاران،پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت:”ئەو ماسکانەی فیلتەریان بەهێزە،لەنێویاندا ماسکی N95ی پارێزەری سییەکان،ماسکی KN95 و ماسکی KF94 پارێزگاری باشترت لێدەکەن لە ماسکە پەڕۆکان یاخود هەتا ماسکەکانی نەشتەرگەری.”

دکتۆر ئەبرار دەڵێت سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان خەڵکی هاندەدەن خەڵک ئەو ماسکانە بەکاربێنن،کە فیلتەریان چڕوپڕترە و هەر ئێستا دەستبکەن بە خۆپارێزی لە دژی ئۆمیکرۆن.

سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا خەڵک پەنایان بۆ هەموو جۆرە ماسکێک دەبرد،دوایی پێشنیازکرا خەڵک ئەو ماسکانە بەکاربێنن،کە لە چەند چینێک پێکدێن،دوایی گۆڕا بۆ ماسکی نەشتەرگەری،بەڵام پزیشکان دەڵێن ئێستا روونکراوەتەوە،کە ماسک هەتاوەکو فیلتەری ئەستوورتربێت باشترە.

ئەو سەرنج خستنە سەر ماسکە تایبەتەی پسپۆڕ و زانایان لەکاتێکدایە،بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن سەرەڕای بەکارهێنانی ڤاکسین لە جیهاندا تووشبوون بە کۆرۆنا هێشتا لە هەڵکشانە،بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە زاناکان دەڵێن خێراتر لە گۆڕاوەکانی پێش خۆی دەگوازرێتەوە.

بەراورد بە حەوت رۆژ لەمەوبەر،ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا سەرانسەری جیهان ۱۲٪ و گیانلەدەستدانیش ۷٪ زیادیانکردووە،لە ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار ژمارەی تووشبوونی رۆژانە ۱۰۰ هەزار کەسی تێپەڕاند.

هاوکات لە چەند ناوچەیەکی هاوشێوەی بەریتانیا و کۆریای باشوور،دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە بە خێرایی رووی لە زیادبوون کرد،ئێستا بەر کەمبوونەوە چووەتەوە.

پسپۆڕانی بواری ڤایرۆس دەڵێن،دوای دەربازبوون لە لووتکەی شەپۆلی ئۆمیکرۆن، شەپۆلەکە بە خێرایی بەرەو لاوازبوون دەچێت.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۰/۱۱/۲۲-۰۷:۲۵:۱۰/ خبر ۳۱۸۱/ کد خبر ۱۵۳۵۶/ ج

 

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)