لە هۆتێل بورگنستۆک لە سویس

دانوستانی چوارقۆڵی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا دەست پێدەکات

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران

مەهاباد/بالویز/سیاسەت/ ئێران و ئەمریکا وتووێژە چوارقۆڵییەکان لە سویسرا بە ناوبژیوان دەست پێدەکات.

سویسرا، بورگنستۆک، دانوستانە چوارقۆڵییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمریکا، پاکستان و قەتەر کە سەنتەری بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباددا هاتووە، لە هۆتێل بورگنستۆک لە سویسرا دەستیپێکرد.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان و محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، وەک ناوبژیوانانی پڕۆسەی دانوستان، دیدار و وتووێژی جیای کرد.

سەید عەباس عراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە یەکەم بەرنامەی فەرمی شاندی ئێران لەگەڵ ئیگناسیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسرا دیداری کرد.

شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکاندا بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پێنج خاڵی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد دەکات کە بریتین لە کۆتایی هاتنی ململانێکان لە هەموو بەرەکان، ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەمارۆکان بە تایبەت لە کەرتی نەوت و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی دیکەی لایەنی بەرامبەر.

تاران هەروەها داوای لە ناوبژیوانانی پاکستان و قەتەر کردووە کە بە سەرنجدان بەو ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەی کە لە پێکهێنانی یاداشتنامەی ئیسلام ئاباددا بینیویانە، بە جددی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی تەواو و بەردەوامی بەڵێننامەکانی ئەمریکا بکەن.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۵/۰۴۰۱-۰۰:۰۵:۳۸/خبر۲۵۸۹۳/ د ۱۶۰۲