لە شاری هەولێر

فارووق ڕەفیق،لە شاری هەولێر ماڵاوایی لە ژیان کرد

گرنگترین بەرهەمە چاپ کراوەکانی

مه هاباد/بالویز/ ئه دبی/ فارووق ڕەفیق، فەیلەسووف و نووسەری ناسراوی کورد لە شاری هەولێر ماڵاوایی لە ژیان کرد.

فارووق ڕەفیق حەمەکەریم ساڵی ۱۹۵۹ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە یەکێک لە زانکۆکانی کانادا بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری فەلسەفەدا بەدەست هێناوە و بۆ ماوەیەکیش لە کانادا ژیاوە و دواتر گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

فارووق ڕەفیق؛ کاری میدیاییشی کردووە و سەرنووسەری گۆڤاری (ئاوەز) بووە، کە گۆڤارێکی تایبەتە بە فەلسەفە و زانست.

گرنگترین بەرهەمە چاپ کراوەکانی:

پاکس ئەمەریکانا (سەردەمی هەیمەنەی ئەمەریکی – چاوپێکەوتن لەگەڵ فارووق ڕەفیق، سازدانی ناسک قادر)
غەمە جڤاتییەکان (۲ بەرگ)
ئاشتکردنەوەی عەقڵ و عیشق (پەروەردەی لیبڕاڵ و ئاکاری مەدەنی)
یەک کاتژمێری ماوە بۆ نیوە شەو
هونەری عیشق
داستانەکانی خۆرهەڵات لە بەردەم ئاوێنەی زاتی خوادا (شیعر)
فەلسەفە و ژیان
هونەری فەلسەفە (وانەیەکی مێتافیزیکییانەیە)

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۵/۰۲/۱۰-۰۰:۱۳:۵۲/خبر۲۵۵۲۹/ پ ۱۴۹۳/