بەپێی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری ڕۆشنبیری و هونەری بنکەی هەواڵی بەلویز”ناسر سەدفی” ڕایگەیاند: قازانجخوازان پلانیان دانابوو بە چوار پاس خەڵک ببەنە دەڤەری هۆرامان لە پارێزگای کوردستان لە شێوەی گەشتی بێ مۆڵەت و لە شوێنی بێ مۆڵەت نیشتەجێیان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتە جەماوەرییەکەی دیاریکردنی شوێنی ڕۆیشتنی ئەو گەشتە گەشتیارییە بێ مۆڵەتانە کاریگەر بووە، ئاماژەی بەوەشکرد: بە هەماهەنگی داواکاری گشتی و قایمقامیەت و پۆلیسی هەواڵگری شارەکە، ئەو گەشتە بێ مۆڵەتانە دەستنیشانکران و ڕێگرییان لێکرا لە جوڵە .
بەرپرسی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکانی شاری مەهاباد وتی: لە شاری مەهاباد هەشت فەرمانگەی خزمەتگوزاری گەشت و گەشتیاری هەیە و بە پێی یاسا بەڕێوەچوونی گەشتە گەشتیارییەکان دەبێت لە ڕێگەی فەرمانگەکانەوە ئەنجام بدرێت، بە پێچەوانەوە مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران دەکرێت لەگەڵ.
“سەدفی” داوای لە هاووڵاتیان کردووە خۆیان لە یاوەریکردن و گەشتکردن بە گەشتە گەشتیارییە بێ مۆڵەتەکان بەدوور بگرن چونکە لە کاتی دروستبوونی کێشەی وەک ڕووداو و ساختەکاری، بەپێی یاسا زیانەکان بۆ ئەو کەسانە ناگەڕێتەوە.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۲/۰۲/۱۸-۰۷:۱۵:۲۸/خبر۳۷۰۱/کدخبر۱۷۷۹۰/د/۶۸
بەداخەوە ٤٦٦ کەس برینداربوون و ٣٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە
مەهاباد کە ژمارەی دانیشتووانی ٢٧٠ هەزار کەسە
لە ڕێگەی ماڵپەڕی fcs.niopdc.ir
ئەم پلاتفۆرمە بنکەکەی لە دوبەی دایە
Δ