ژینگە

نەمامگەی سامانە سروشتییەکانی مەهاباد ساڵانە یەک ملیۆن نەمام بەرهەم دەهێنێت

ئەم نەمامگەی توانایی ساڵانەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن نەمام هەیەتی.

مه هاباد/بالویز/ بەرپرسی سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبردنی بەشە ئاوییەکانی ئێران،سەردانی نەمامگەی گوندی “قەزڵقۆپی”ی شاری مه هابادی کرد.

بەپێی راپۆرتی خزمەتگوزاری ژینگەیی، ماڵپەڕی هەواڵی بالویز”عەباسەلی نۆبەخت” لەگەڵ نوێنەری خەڵکی شاری مەهاباد لە ئەنجومەنی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی ئەم شارە، سەردانی تاکە نەمامگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایان کرد و لە نزیکەوە بە کێشەکانیان کۆڵیەوە.

لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا بەرپرسی ئیدارەی سامانە سرووشتییەکان و بەشە ئاوەکانی مەهاباد وتی:نەمامگەی مەهاباد لە گوندی قەزاڵقۆپی تاکە یەکەی بەرهەمهێنانی نەمامە چالاکە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو پارێزگایەی هەیە جگە لە پێداویستییەکانی ئەم شارە.

“خالید خێزری” لە درێژەی قسەکانیدا وتی:بە هاوکاری بەشی گشتی سامانە سروشتیەکان پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ نەمام لە نەمامگەی ئەم شارە بەرهەمبهێنرێت و بەسەر شارەکانی پارێزگاکەدا دابەش بکرێت بۆ باشترکردنی ڕووپۆشی دارستانەکان.

وتیشی:لەچوارچێوەی پلانی چاندنی داردا،داواكاران بۆ چاندنی نەمام لە زەوییە كشتوكاڵیەكان و تەنانەت وەك كارێكی پەراوێزی لە پارێزگاكە دەتوانن نەمام بەخۆڕایی وەربگرن و ئاسانكاری بانكی وەربگرن ئەگەر پەسەند بكرێت و پابەندی پەیڕەوەكانی بەشی سامانە سروشتییەكان بێت.

هەروەها بەرپرسی ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکان و بەشە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری مەهاباد سەردانی پڕۆژەی پارکی ئاودانی ئوستاد هژار و پڕۆژەکانی ئاودانی نەهێشتنی لافاو لە سەرەوەی مەهاباد کرد.

نەمامگەی گوندی “قەزڵقۆپی”توانایی ساڵانەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن نەمام هەیەتی.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۵/۲۱-۰۲:۱۸:۴۳/ خبر۳۴۰۳/کدخبر۱۶۴۰۴/ج