بەرپرسی ئیدارەی ڕێگاوبانی مەهاباد

لابردنی بەفر لە ٨٥ کیلۆمەتر لە ڕێگا شاخەکانی شاری مەهاباد

بەرزی بەفر لە دەروازەی زمزیران گەیشتووەتە ٢٠ سانتی متر

مەهاباد/بالویز/کۆمەڵگە/بەرپرسی ئیدارەی ڕێگاوبانی مەهاباد ڕایگەیاند: ٨٥ کیلۆمەتر ڕێگا شاخاوییەکانی شاری مەهاباد لە بەفر پاککرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بالویز”ڕەحمەت نەویدنیا”ڕایگەیاند:کرێکارانی ڕێگاوبان بەفر یان پاک‌کردۆتەوە و خوێیان لەسەر٨٥ کیلۆمەتر لە‌ڕێگا و پاسە شاخاوییەکانی ئەم شارە ڕشتووە.

بەرپرسی بەشی گواستنەوەی ڕێگاوبانی شاری مەهاباد زیادی کرد: کرێکارانی ڕێگاوبان بۆ ماوەی ٦٠کیلۆمەتر لەسەر ڕێگای مەهاباد-سەردەشت لە دەروازەی زمزیران و جەوالێ ره شان و ٢٥ کیلۆمەتر لەسەر ڕێگای بورهان (مەهاباد-بوکان) بەفریان پاککردەوە.

“ڕەحمەت نەویدنیا” ڕایگەیاند: بەرزی بەفر لە دەروازەی زمزیران گەیشتووەتە ٢٠ سانتی متر، بەڵام بە هەوڵی بەرپرسانی ڕێگاوبان، هاتوچۆ لەسەر ئەم ڕێگایە دەڕوات.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی بەردەوامی بەفربارین و دابەزینی پلەی گەرمی لە میحوەرەکانی پەیوەندیکردن بەتایبەتی لە پاسەکان، پێویستە شۆفێران خۆیان لە هاتوچۆی ناپێویست لەو میحوەرانە بەدوور بگرن.

بەرپرسی ئیدارەی ڕێگاوبانی مەهاباد داوای لە شۆفێران کرد: ئەگەر پێویست بوو، بە شێوەیەکی دروستی سیستەمی ڕووناکی، گەرمکەرەوە و سیستەمی سوکانەکانی ئۆتۆمبێلەکەیان بپشکنن و دواتر بەردەوام بن لە جووڵە.

«نەویدنیا»داوای لەو گەشتیارانە کرد کە‌ئەم شارە وەک شوێنی گەشتکردنیان هەڵدەبژێرن، لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارە تەلەفۆنی ١٤١ یان ژمارە تەلەفۆنی زەمینی ٤٢٤٢٢٥٥٩، بارودۆخی ڕێگاکان بزانن.

بەرپرسی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی ڕێگاوبانی شاری‌مەهاباد زیادی‌کرد: ٥٢ کرێکاری‌ڕێگاوبان و ٢٦ ئۆتۆمبێلی‌سووک و قورس لە‌ڕێگا سەرەکییەکانی ئەم‌شارە بۆ جێبەجێکردنی پلانی ڕێگاوبانی‌زستانە جێگیر کراون.

هەروەها پێنج تۆن خوێ و خۆڵ بۆ کەڵەکە کراوە ئەم وەرزە.

لە شەشەمین ڕۆژی ساڵی نوێدا بەفر زۆربەی شار و پارێزگاکەی گرتەوە.

شاری مەهاباد لە باشووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵکەوتووە.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۳/۰۱/۰۷/ -۰۱:۴۸:۳۵/ خبر ۴۱۶۱/کدخبر۱۹۹۷۵/ س ۱۳/