شانۆ و سینەما

سەڵاح شێخ محەمەدی هونەرمەندی شانۆ و سینەما لە شاری مەهاباد بەخاک سپێردرا

خەڵک بە ناوی شانۆیی "مام نەه نوو" دەیناسن

مەهاباد/بالویز/هونەری/«سەلاح شێخ محەممەدی» هونەرمەندی دێرینی شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی ئەم شارە بەخاک سپێردرا.

بەپێی هەواڵی پێگەی هەواڵی بالویز« سەڵاح شێخ محەمەدی» هونەرمەندی دێرینی شاری مەهاباد کە بە هۆی کێشەی مێشکەوە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئه و هونەرمەنده لەسەر شانی هونەرمەندان ئەم شارەدا بە خاک سپێردرا.

ڕێوڕەسمی پرسەی ئەم هونەرمەندە دێرینە ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی عەلیرەزا نەورۆزی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بەرپرسانی شارەکە، لەوانەش پارێزگاری مەهاباد، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ئارەزومەندی هونەر، تەلەفزیۆن، و سینەما، لە گۆڕستانی باغ فرودس لەم شارە بەخاک سپێردرا.

«سەڵاح شێخ محەممەدی» ئەکتەری کۆنی تەلەفزیۆن و شانۆ و سینەما، هەفتەی ڕابردوو لەکاتی بەشداریکردنی لە پرۆژەیەکی هونەری لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان تووشی جەڵتەی مێشک بوو.

و سەرەڕای نەشتەرگەرییەکە و هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەی زاهیدان، کۆچی دوایی کرد.

ئەم هونەرمەندە بەرهەمی گەورەی لە بوارەکانی سینەما و شانۆ و دراما و دۆبلاژدا بەجێهێشتووە و خەڵک بە ناوی شانۆیی “مام نەه نوو” دەیناسن.

لە شانۆکانی وەک سێهیدەڤان، تالانگار سەلیم، دوا سەمفۆنیای خۆشەویستی، پلەی بۆیز و یاغیس ڕۆڵی بینیوە.

هەروەها ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکانی “ڕاوچی دو پشک”، “دیسان سیوت هه یه”، “میرات ، په‌ککه‌وتوو، گه‌ڕه‌کی داهوله‌کانن، سرته له‌گه‌ڵ با، سیبه‌ری ژیان، سێ گۆشه‌ی مه‌رگ، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد، و “ماندۆڤۆ” لە بەرهەمەکانی ئەون.

شاری مەهاباد لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵکەوتووە.

مهاباد/بالویز/۱۴۰۲/۱۰/۱۹-۰۵:۱۷:۲۹/خبر ۴۰۵۹/کدخبر۱۹۵۵۳/ س ۳۲۲/