بە گوێرەی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری ئێران لە حوکمێکدا ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی وەکوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کرد.
لەم حوکمەدا نووسراوە:
ئەمیر دەریادار دووهەم شەهرام ئێرانی بە بۆنەی ئەزموونی باش و بەرپرسیاریەتی و پێشنیاری فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، ئێوە وەکوو دەریاداری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان دەکەم.
هەوڵی جیدی و کاری شیاو بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان بۆ پێشکەوتنی جیهادی ئەو هێزانە، گەشە و ئامادەیی هەمە لایەنە لە سەر بنەمای گەشەی سەرمایەی مرۆیی چاوەڕوان دەکرێت. ڕێز لە هەوڵە پڕبایەخەکانی ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی دەگرم.
شیاوی ئاماژەیە ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی لە دایک بووی شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانە.
مه هاباد – باڵوێز – ۱۴۰۰/۰۵/۲۸ – ۰۷:۱۰:۲۰ / خبر ۲۸۲۸ / کد خبر ۱۳۵۱۶ / پ
بەداخەوە ٤٦٦ کەس برینداربوون و ٣٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە
یەکەمین شوێنی فەرمی سەیرکردنی باڵندەیە لە ئێران
ئێران لە 30 ساڵدا چووەتە قۆناغی "وڵاتێکی بەساڵاچوو"
دانیشتوانی ئێران بە خێرایی پیربوون
Δ