مه هاباد/ باڵوێز/ فەرمانداری سەقز وتی: حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز دوای دوو ساڵ ڕاگیران بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، ئەمساڵ لە ئەو شارە بەڕێوە دەچێت. “کامیل کەریمیان” ڕایگەیاند:ئەو ڕووداوە ناوخۆییە لە ئاستی وڵات بە هەوڵ وەزارەتی فەرهەنگ، ئیدارەی پارێزگا، فەرمانداری، شۆرا و شارەوانی سەقز، ئیدارەی گشت یفەرهەنگ و ئیرشاد، ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکان و حەوزەی هونەری […]
“کامیل کەریمیان” ڕایگەیاند:ئەو ڕووداوە ناوخۆییە لە ئاستی وڵات بە هەوڵ وەزارەتی فەرهەنگ، ئیدارەی پارێزگا، فەرمانداری، شۆرا و شارەوانی سەقز، ئیدارەی گشت یفەرهەنگ و ئیرشاد، ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکان و حەوزەی هونەری شانۆ، پاییزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو لە درێژەدا لە سەر هەوڵی هونەرمەندان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کوالێتی شانۆی کوردی وەکوو برەندی ئەو شارە و پارێزگا، بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵەکانی شانۆنامە نووسی، لەبەرچاو گرتنی بودجە لە ڕۆژژمێری فێستیڤاڵەکانی وەزارەت یفەرهەنگ و ئیرشاد و چالاک بوونی دەبیرخانەی فێستیڤاڵ لە ماوەی ساڵدا جەختی کرد.
شازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی لە سەقز بە ئامادە بوونی ۹ گرووپی ناوخۆیی و ۲ گرووپی بیانی لە سێ هۆڵی ۲۸۸ لەسی، هۆڵی پلاتۆ بە ۴۰ کورسی و هۆڵی ژمارە ۲ی ئیرشاد بە ۱۳۰ کەسەوە بەڕێوە چوو.
مه هاباد/ باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۴/۱۶ -۱۳:۴۰:۲۵ / خبر ۲۷۲۸ / کد خبر ۱۲۸۱۹ / چ
ئێران لە 30 ساڵدا چووەتە قۆناغی "وڵاتێکی بەساڵاچوو"
وەک قوتب الدین سادقی، عەبدولکەریم سوروش
دانیشتوانی ئێران بە خێرایی پیربوون
ئەم شارە 90 هەزار هێکتار دارستانی هەیە
Δ