بەرپرسی ئیدارەی کەشناسیی

شاری سەردەشت باراناویترین شاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

پلەی گەرمی هەوای مەهاباد لە نێوان ٨ بۆ ١٨دا دەگۆڕێت پلەی سەدی.

مه هاباد /بالویز/شاری سەردەشت باراناویترین شاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە ڕێژەی ١٤٠ ملم باران باریوە.

بە پێی ڕاپۆرتی دەزگای کۆمەڵایەتی، بنکەی هەواڵی بالویز” بەرپرسی ئیدارەی کەشناسیی” مەهاباد وتی: شاری سەردەشت شەوی ڕابردوو باراناویترین شاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو بە ڕێژەی ۱۱۸ ملم باران، لە کاتێکدا بارانبارین لە ماوەی ۲ ڕۆژدا گەیشتە ۱۴۰ ملم.

“ئەردەڵان محەمەد پوور” دەشڵێت: لەگەڵ هاتنی سیستمی بارانبارین بۆ ناوچەکە، شاهیدی بارانبارینی باش بووین لە زۆربەی ناوچەکانی باشووری پارێزگاکە، و کۆی گشتی بارانبارینی ئەم سیستەمە (٤٨ کاتژمێری کۆتایی) لە شاری سەردەشت ١٤٠ ملم بووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە پیرانشار ٦٤.٥ ملم، لە ئاشنۆیە ٤٥.٦ ملم، لە میاندوئاب ٤٠.٥ ملم، لە بوکان ٣٨ ملم، لە شاهین دەج ٣٤ ملم، لە نەقدە ٣٠.٦ ملم، لە مەهاباد ٣٠ ملم باران باریوە.

بەرپرسی ئیدارەی کەشناسی مەهاباد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چالاکییەکانی ئەم سیستەمە ئەمڕۆ و سبەی بە شێوەی پەرشوبڵاو لە هەندێک ناوچەی باشووری پارێزگا بەردەوامە، بەڵام لەگەڵ دەرچوونەکەی پلەی گەرمی شەوانە لەم ناوچەیە لە نێوان چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێت .

“محەممەدپوور” ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو چاڵداران ساردترین شار بوو بە نزمترین پلەی گەرما ٣ پلە و پێلدەشت گەرمترین شاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو بە بەرزترین پلەی گەرمی ٢١ پلەی سەدی و لەم ماوەیەدا پلەی گەرمی هەوای مەهاباد لە نێوان ٨ بۆ ١٨دا دەگۆڕێت پلەی سەدی.

بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە هەندێک ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ئازەربایجان و بە تایبەت لە شاری سەردەشت لافاوی ڕووبارەکان و لافاوبوونی ڕێگاوبانەکان و زەوی لەرزین بووە.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۲/۰۱/۲۵-۰۵:۴۵:۵۸/خبر۳۶۶۷/کدخبر۱۷۶۴۵/ ج/۳۴

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)