سەرۆکی دادوەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

دەرکردنی بڕیاری کۆتایی سەرۆک شارەوانییەکانی پێشووی مەهاباد

ئەم ٢ کەسە بە ١٣٦ مانگ زیندانی بۆ یەکێک لە سزادراوەکان و ٩٠ مانگ زیندانی بۆ ئەوی دیکەیان .

مەهاباد/بالویز/کۆمەڵایەتی/بڕیاری کۆتایی سەرۆک شارەوانییەکانی پێشووی مەهاباد دەرچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بالویز،سەرۆکی دادوەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئاماژەدان بە بڕیاری کۆتایی شارەدارەکانی پێشووی مەهاباد وتی: لەم دۆسیەیەدا یەکێک لە سزادراوان بە ١٣٦ مانگ زیندان و کەسێکی دیکەش بە ٩٠ مانگ حوکم دراوە لە زیندانیکردن.

«ناسر عەتباتی» ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: شارەدارەکانی پێشووی شاری مەهاباد کە لە ساڵی ١٣٩٦ تا ١٣٩٩ بەرپرسی بەڕێوەبردنی شار بوون، بە تۆمەتی بەرتیل و گەندەڵی لە لایەن سیستەمی قەزایی ئەو پارێزگایەوە دادگایی کران.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کەسانە دوای تێپەڕین بە ڕێوشوێنەکان لە داواکاری گشتی و دادگاکانی تاوان و دەرکردنی بڕیاری بەرایی و ناڕەزایی دەرکردنی بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆیان لە دادگای تێهەڵچوونەوە وەرگرتووە.

سەرۆکی دادوەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم ٢ کەسە بە ١٣٦ مانگ زیندانی بۆ یەکێک لە سزادراوەکان و ٩٠ مانگ زیندانی بۆ ئەوی دیکەیان، غەرامە، قامچی لێدان، گەڕاندنەوەی موڵکی گەندەڵی بۆ حکومەت و دەرکردنیان بەسەردا سەپێندرا، هەمیشە مەحکوم بوون لە خزمەتگوزاری گشتیەوە.

«عەتباتی» ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی دوای ناردنی دۆسیەکە بۆ جێبە جێکردنی سزای تاوانکاری بەسەریان دەرچووە جێبەجێ دەکرێت.

شاری مەهاباد یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە.

دانیشتوانی شاری مەهاباد ٢٦٠ هەزار کەسە و مەودای نێوان ئەم شارە و پایتەختی پارێزگا ١٢٥ کیلۆمەترە.

مەهاباد دەکەوێتە ناوچەی شاخاویی ئەو پارێزگایە کە کەشوهەوای مامناوەندی هەیە.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۲/۱۰/۰۱-۰۱:۰۵:۵۵/خبر ۴۰۳۲/کدخبر۱۹۴۴۴/ج ۲۹۵/

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)