مه هاباد- بالویز – ژنێکی تەمەن ۱۰۷ ساڵ کە میدیاکانی جیهان وەکو بەتەمەنترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناساندوویانە، توانیی بەسەر کۆرۆنادا زاڵ بێت و بەتەواوی چاکبووەوە؛ کۆرنێلیا راس ئەو ژنە تەمەن ۱۰۷ ساڵەیە، خەڵکی هۆڵەندایە و لە ۱۷ی ئادار و رۆژێک پاش ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ۱۰۷ـەمین رۆژی لەدایکبوونی نەخۆشکەوت، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکی ئەو خانەی […]
مه هاباد- بالویز – ژنێکی تەمەن ۱۰۷ ساڵ کە میدیاکانی جیهان وەکو بەتەمەنترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناساندوویانە، توانیی بەسەر کۆرۆنادا زاڵ بێت و بەتەواوی چاکبووەوە؛
کۆرنێلیا راس ئەو ژنە تەمەن ۱۰۷ ساڵەیە، خەڵکی هۆڵەندایە و لە ۱۷ی ئادار و رۆژێک پاش ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ۱۰۷ـەمین رۆژی لەدایکبوونی نەخۆشکەوت، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکی ئەو خانەی بەساڵاچووانەی کە لێی دەژیا، سەردانی کەنیسەیان کردبوو.
جگە لە کۆرنێلیا، ۴۰ کەسی دیکە کە سەردانی کەنیسەکەیان کردبوو، پشکنینەکانیان دەریخست کە تووشی کۆرۆنا بوون.
لەو ۴۰ کەسە ۱۲ کەسیان نەیانتوانی بەسەر نەخۆشییەکەیاندا زاڵبن و گیانیان لەدەستدا، بەڵام کۆرنێلیا ئێستا تەندروستیی باشە و چیدیکە پێویستی بە چارەسەر نییە و یەکێک لە برازاکانی دەڵێت، بە پێیەکانی خۆی هاتووچۆ دەکات و هەموو شەوێکیش سوپاسی خوا دەکات کە چاکبووەتەوە.
لە هۆڵەندا تاوەکو ئێستا ۲۱ هەزار و ۷۶۲ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ۳۹۶ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۲۵۰ کەسیش چاکبوونەتەوە.
مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۱/۲۳- (۲۱:۳۰)
مه هاباد / باڵوێز / داهێنەری کاسێت،لۆ ئۆتێنس لە تەمەنی ۹۴ ساڵی لە گوندەکەی خۆی لە وڵاتی هۆڵەندا بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیانکرد. داهێنانی شریت، یان کاسێت، شۆڕشێکی تۆماری دەنگی بوو لە هەموو جیهاندا دەنگدانەوەی هەبووە، کە ئاسانکاریەکی زۆری بۆ هەوادارانی میوزیک و گۆرانی کردبوو،کە پێشتر تەنیا لەرێگەی قەوان و ئامێری دیکە دەبوایە گوێبیستی گۆرانی و میوزیک […]
عەلی ئەنساریان لەنێوان ساڵەکانی 1998- 2007 لە ریزی هەڵبژاردەی ئێران وەکو یاریزانی هێڵی بەرگریی یاریی کردووە.
مه هاباد – بالویز – نوێترین ڕێنمای بۆ ڕێگەگرتن و خۆپاراستن له کۆرۆنا-ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرپارچه قوماش ٦ تا ١٢ کاتژمیر، ئاسن ۱۲ تا ۲۰ کاتژمیر ، و لەسەر ئیستیل تا ۲۰ روژ به زیندوویی دەمێنێتەوە -ڤایرۆسی کۆرۆنا له پێستی ساغ تێ ناپەرێت و تا ۱۰ خولەک لەسەر پێست زیندووه بۆیه گەر دەستەوانەتان لەدەست نیه دوو دل […]
مه هاباد – بالویز “سفیر” فێستیڤاڵی نێو فەرهەنگی ڤێنیز، خەڵات یباشترین کورتە فیلمی بێ دیالۆگی بە فیلمی ” ئەوی تر” لە دەرهێنانی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمی لە کوردستان بەخشی. کورتە فیلمی ئەوی تر بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هیند، چیرۆکی پیاوێکە کە ئەوی تر ژیانی لە دەدزێت. فێستیڤاڵی نێو فەرهەنگی ڤێنیز، لە سەر ئەو […]
Δ