داهێنەری کاسێت کۆچی دوایی کرد

مه هاباد / باڵوێز /  داهێنەری کاسێت،لۆ ئۆتێنس لە تەمەنی ۹۴ ساڵی لە گوندەکەی خۆی لە وڵاتی هۆڵەندا بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیانکرد. داهێنانی شریت، یان کاسێت، شۆڕشێکی تۆماری دەنگی  بوو لە هەموو جیهاندا دەنگدانەوەی هەبووە، کە ئاسانکاریەکی زۆری بۆ هەوادارانی میوزیک و گۆرانی کردبوو،کە پێشتر تەنیا لەرێگەی قەوان و ئامێری دیکە دەبوایە گوێبیستی گۆرانی و میوزیک […]

داهێنەری کاسێت کۆچی دوایی کرد

مه هاباد / باڵوێز داهێنەری کاسێت،لۆ ئۆتێنس لە تەمەنی ۹۴ ساڵی لە گوندەکەی خۆی لە وڵاتی هۆڵەندا بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیانکرد.

داهێنانی شریت، یان کاسێت، شۆڕشێکی تۆماری دەنگی  بوو لە هەموو جیهاندا دەنگدانەوەی هەبووە، کە ئاسانکاریەکی زۆری بۆ هەوادارانی میوزیک و گۆرانی کردبوو،کە پێشتر تەنیا لەرێگەی قەوان و ئامێری دیکە دەبوایە گوێبیستی گۆرانی و میوزیک ببیت،ئەمەش لەزۆر ماڵ و شوێندا ئەستەم بوو.

میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویان کردەوە، کە لە رۆژی ۶ی ئاداری ۲۰۲۱ “لۆ ئۆتێنس” داهێنەری کاسێت لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی دویزێڵ-ی هۆڵەندا، لە تەمەنی ٩٤ ساڵی کۆچی دوایی کردووە.

کاسێت زیاتر لە نیو سەدە  خزمەتی بە میوزیک و کاری میدیایەکان کردووە، بوونی کاسێت وایکرد کۆمپانیاکان بیرلە پێشکەوتنی بواری تۆماری دەنگی و رەنگی بکەنەوە، لە دەرئەنجامدا  سیدی و دڤیدی دواتر میمۆری بەرهەمهێندراو بەشێوەیەکی دیجیتاڵی بڵاوکرانەوە.

بەپێی ئامارەکان لەسەرەتای دروستبوونی کاسێت لە ساڵی ۱۹۶۳ دا، نزیکەی ۱۰۰ ملیارد کاسێت لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشراوەو بڵاوکراوەتەوە.

لۆ ئۆتێنس لە ساڵی ۱۹۶۰ بووە سەرۆکی بەشی گەشەپێدانی بەرهەمی کۆمپانیای فیلیپس، لەوێ خۆی و تیمەکەی پەرەیان بەجۆرەکانی کاسێتدا، لە ساڵی ۱۹۶۳ لە پێشانگەی ئەلیکترۆنی رادیۆی بەرلین، بۆ یەکەمجار پێشکەشکراو هەر زوو بوو بە سەرکەوتنی سەرتاسەری جیهان.

مه هاباد/ باڵوێز / ۹۹/۱۲/۲۵ – ۱۶:۲۵:۳۶ / کد خبر ۲۴۳۸ / د