ژنێکی تەمەن ۱۰۷ ساڵ توانیی بەسەر کۆرۆنادا زاڵ بێت و بەتەواوی چاکبووەوە؛ 

 مه هاباد- بالویز – ژنێکی تەمەن ۱۰۷ ساڵ کە میدیاکانی جیهان وەکو بەتەمەنترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناساندوویانە، توانیی بەسەر کۆرۆنادا زاڵ بێت و بەتەواوی چاکبووەوە؛  کۆرنێلیا راس ئەو ژنە تەمەن ۱۰۷ ساڵەیە، خەڵکی هۆڵەندایە و لە ۱۷ی ئادار و رۆژێک پاش ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ۱۰۷ـەمین رۆژی لەدایکبوونی نەخۆشکەوت، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکی ئەو خانەی […]

 مه هاباد- بالویز – ژنێکی تەمەن ۱۰۷ ساڵ کە میدیاکانی جیهان وەکو بەتەمەنترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناساندوویانە، توانیی بەسەر کۆرۆنادا زاڵ بێت و بەتەواوی چاکبووەوە؛ 

کۆرنێلیا راس ئەو ژنە تەمەن ۱۰۷ ساڵەیە، خەڵکی هۆڵەندایە و لە ۱۷ی ئادار و رۆژێک پاش ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ۱۰۷ـەمین رۆژی لەدایکبوونی نەخۆشکەوت، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکی ئەو خانەی بەساڵاچووانەی کە لێی دەژیا، سەردانی کەنیسەیان کردبوو.

جگە لە کۆرنێلیا، ۴۰ کەسی دیکە کە سەردانی کەنیسەکەیان کردبوو، پشکنینەکانیان دەریخست کە تووشی کۆرۆنا بوون.

لەو ۴۰ کەسە ۱۲ کەسیان نەیانتوانی بەسەر نەخۆشییەکەیاندا زاڵبن و گیانیان لەدەستدا، بەڵام کۆرنێلیا ئێستا تەندروستیی باشە و چیدیکە پێویستی بە چارەسەر نییە و یەکێک لە برازاکانی دەڵێت، بە پێیەکانی خۆی هاتووچۆ دەکات و هەموو شەوێکیش سوپاسی خوا دەکات کە چاکبووەتەوە.

لە هۆڵەندا تاوەکو ئێستا ۲۱ هەزار و ۷۶۲ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ۳۹۶ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۲۵۰ کەسیش چاکبوونەتەوە.

مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۱/۲۳- (۲۱:۳۰)