نوێترین ڕێنمای بۆ ڕێگەگرتن و خۆپاراستن له کۆرۆنا

 مه هاباد – بالویز – نوێترین ڕێنمای بۆ ڕێگەگرتن و خۆپاراستن له کۆرۆنا-ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرپارچه قوماش ٦ تا ١٢ کاتژمیر، ئاسن ۱۲ تا ۲۰ کاتژمیر ، و لەسەر ئیستیل تا ۲۰ روژ به زیندوویی دەمێنێتەوە -ڤایرۆسی کۆرۆنا له پێستی ساغ تێ ناپەرێت و تا ۱۰ خولەک لەسەر پێست زیندووه بۆیه گەر دەستەوانەتان لەدەست نیه دوو دل […]

 مه هاباد – بالویز – نوێترین ڕێنمای بۆ ڕێگەگرتن و خۆپاراستن له کۆرۆنا-ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرپارچه قوماش ٦ تا ١٢ کاتژمیر، ئاسن ۱۲ تا ۲۰ کاتژمیر ، و لەسەر ئیستیل تا ۲۰ روژ به زیندوویی دەمێنێتەوە

-ڤایرۆسی کۆرۆنا له پێستی ساغ تێ ناپەرێت و تا ۱۰ خولەک لەسەر پێست زیندووه بۆیه گەر دەستەوانەتان لەدەست نیه دوو دل مەبن تەنیا دەست له دەم و لوتی خوتان مەدەن

-ئەم ڤایرۆسه تا ٦٠ دەرەجه ژێر سفر زیندووه بەڵام له گەرمای سەروی ۳۰ دەرجه دەمرێت بویه باشتر وایه شوشتن و خاوێن کردنەوەکان به ئاوی گەرم بێت

-کۆرۆنا به ئاوی گەرم و پاککەروەکانی ماڵەوه له ناو دەچێت

-جلوبەرگ وا باشه لەبەرتیشکی هەتاو یان سۆپا وشک بکرێتەوه

-به ئاوی گەرم خۆتان بشون

-به هیچ شێوەیەك ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخون ، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوه

-شوێنی گردبونەوەی سەرەکی ئەم ڤایرۆسه لەناولوتە بۆیه هەردەم لوتتان به ئاوی گەرم بشۆن

-گەر دەستان ناگاته خواردنەوەی گەرم بنێشت بجون تا بەردەوام قورگتان به ئاوی دەمتان تەڕ بێت

-شوێنی ژیان و کارتان با هەوا گورکێی هەبیت

-له ڕۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی ۱۰ تا ١٥ چرکه هەناسەتان بگرن و بیدەنەوه ، گەر کۆکه یان تەنگه نەفەسیتان هەبوو پێویسته سەردانی نەخۆشخانە بکه ن.

ڕێگه مەدەن توشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی دکتۆر بکەن رەنگه درەنگ بێت

-گەر له ماڵ دەچنه دەرەوه( فەرمانبەر ، کریکار ، دوکاندار و …

یەکەم :ڕەچاوی مەودای نێوانتان کەمتر نەبێت لەمەتر و نیوێك

دووەم : بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسه لە سنوری ٤٠٠ تا ٥٠٠ سم بر ناکات و دەکەوێته سەرزەوی بەو هۆیەوه پێڵاوه کانتان سەرچاوەیەکی گرینگی توش بوونه بەو ڤایرۆسه بۆیه به هیچ شێوەیەك نەیبەنه ناو ماڵەوه

-کاتی پژمین و کۆکه تا پێتان دەکرێت لەکەسانی تر دوور کەونەوەوه بەهەرشتێک کەبەر دەستان دەکەوێت بەتوندی پێش دەم و لوتی خۆتان بگرن و تا چەند چرکەیەك بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەکان بگرێتە خۆی و بڵاو نەبێتەوه

-بەهۆی گەورەیی ئەوڤایروسه هەر جۆرە دەمامکێک لەشوێنه گوماناویەکان دەتوانرێت پارێزەرت بێت( قوماش ، کلینیکس،) و جۆرەکانی تری بەمەرجێک دەمامکەکه وشک بێت و پێویسته زوو زوو بگۆڕدرێت

-پێویست ناکات هەموو ئەوجلو بەرگانەی لەبەر دەکرێت بشوردرێت بەلكو لەسەرشوڤاژ یان دانانی راستەوخۆی لەبەر تیشکی خۆر پاکی دەکاتەوه

-دوای شوشتنی دەستەکانتان گەر بو شوێنی گوماناوی ناڕون پێویسته بەکریم یان ڤازلین چەور بکرێت تا بەتێپەر بوونی کات توشی ئەگزیمای پێست نەبن.

مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۴/۱۲ – پ – ۰۹:۵۸