خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بێ دیالۆگی ڤێنیز بەخشرایە فیلم ێکی کوردی

مه هاباد – بالویز “سفیر” فێستیڤاڵی نێو فەرهەنگی ڤێنیز، خەڵات یباشترین کورتە فیلمی بێ دیالۆگی بە فیلمی ” ئەوی تر” لە دەرهێنانی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمی لە کوردستان بەخشی. کورتە فیلمی ئەوی تر بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هیند، چیرۆکی پیاوێکە کە ئەوی تر ژیانی لە دەدزێت. فێستیڤاڵی نێو فەرهەنگی ڤێنیز، لە سەر ئەو […]

مه هاباد – بالویز “سفیر” فێستیڤاڵی نێو فەرهەنگی ڤێنیز، خەڵات یباشترین کورتە فیلمی بێ دیالۆگی بە فیلمی ” ئەوی تر” لە دەرهێنانی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمی لە کوردستان بەخشی.

کورتە فیلمی ئەوی تر بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هیند، چیرۆکی پیاوێکە کە ئەوی تر ژیانی لە دەدزێت.

فێستیڤاڵی نێو فەرهەنگی ڤێنیز، لە سەر ئەو بنەڕەتەی کە هەر وڵاتێک فەرهەنگ، شوناس و ئایدۆلۆژیای تایبەتی خۆی هەیە و ئەو جیاوازە وەکوو گەنجێکی بەنرخ لە ئەزموونەکانی مرۆڤ دێتە ئەژمار، یەکەم خولی خۆیی لە ڤێنیز، شاری مێژوویی، جوان و بە بایەخی هەزار ساڵە، بەڕێوە دەبات.

بە هۆی گشت گیری ڤایرۆسی کۆرۆنا، فیلمە هەڵبژاردەکانی ئەو فێشتیڤاڵە لە ڤێنیز لە سینەمای باز و بە لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان لە ڕێکەوتی ٢٩ ی مەی ٢٠٢٠، بۆ هەمووان نمایشت دەکرێت.

مه هاباد – بالویز – ۹۹/۰۳/۰۲ – ۲۲:۰۰

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)