بەرپرسی بەشی وەرزش و لاوانی مەهاباد

پینگ پۆنگەکەی باز مەهابادی نەیتوانی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوێت

رەحیمی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر رکابەرە تایلەندییەکەی بە ئەنجامی 3-1 دۆڕا

مەهاباد/بالویز/بەرپرسی بەشی وەرزش و لاوانی مەهاباد وتی:یاریزانی پینگ پۆنگی شاری مەهاباد بە بردنەوەی میدالیای زیو کۆتایی بە ژیانی هونەری خۆی لە پێشبڕکێی ئوردن هێنا.

بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرزشی،سایتی هەواڵی بالویز،قارنی مستەفا زیادی کرد:ئێلینا رەحیمی،یاریزانی پینگ پۆنگ خەڵکی ئەم شارە،لە پاڵەوانێتی ئوردن کۆنتێندر لە گرووپی تەمەنی خوار ١٩ ساڵ،بۆ یەکەمجار لە قۆناغی ١٦ ساڵی رووبەڕووی گوپتای هیندستان بووەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە نمرەی ۳:۲،باڵادەستی هات.

وتیشی:رەحیمی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر رکابەرە تایلەندییەکەی بە ئەنجامی ۳-۱ دۆڕا و نەیتوانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و میدالیایەک بەدەستبهێنێت.

بەرپرسی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد رایدەگەیەنێت،بەم شێوەیە ئیلینا رەحیمی بە بردنەوەی میدالیای زیو لە گرووپی تەمەنی خوار ١٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی هونەری خۆی لە رکابەریی ئوردن هێنا.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۶/۰۶-۰۹:۵۰:۱۰/خبر ۳۴۲۵/کدخبر۱۶۵۰۰/ی

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)