رێککەوتنەکە لە نێوان ئێران و عێراق

ئێران و عێراق رێککەوتنێکی تەندروستییان واژۆکرد

رێککەوتنە تەندروستییەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و لە پێشەکییەک و حەوت خاڵ پێکهاتووە.

مه هاباد/بالویز/ئێران و عێراق رێککەوتنێکیان بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ واژۆ کرد.

رێککەوتنەکە تایبەتە بە هاوکاریکردنی نێوانیان بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی و گەشتی پزیشکی.

روژی سێشەممە ۲۵ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۲، رێککەوتنەکە لە نێوان یاسین ئەحمەد عەباس، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و هاوتا ئێرانییەکەی حوسێن کولیوند واژۆ کرا .

گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنەکە بریتین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ بنکەی پزیشکی و مانگی سووری ئێرانی لە کەربەلا و نەجەف و کازمییە و سامەرا.

یەکێکی خاڵێکی دیکەی رێککەوتنەکە ئەوەیە ئێران پێشوازی لە نەخۆشەکانی عێراق دەکات بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە وڵاتەکەیان، هەروەها هاوکاری دوولایەنەی یەکدی دەکەن لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی.

رێککەوتنە تەندروستییەکە بۆ ماوەی ۱۰ ساڵە و لە پێشەکییەک و حەوت خاڵ پێکهاتووە.

ساڵانە نەخۆشێکی زۆر لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر روو لە نەخۆشخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.

مه هاباد/ بالویز/ ۱۴۰۰/۱۱/۰۸- ۰۷:۳۰:۴۵/ خبر ۳۱۵۰/ کد خبر ۱۵۱۸۸/ ج

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)