نوێنەری خەڵکی شاری مەهاباد لە مەجلیس

بە بەهای ٥٠ ملیار ڕیاڵ کەرەستەی پزیشکی گەیاندە نەخۆشخانەی مەهاباد

هه روه ها له چه ند ڕۆژی داهاتوودا که ره سته پزیشکییه کانی دیکه ی پێویست ده گه ینه نه خۆشخانه .

مەهاباد/ بالویز/ نوێنەری خەڵکی شاری مەهاباد وتی:باری کەرەستەی پزیشکی و کەلوپەلی تەندروستی پێویست لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی مەهاباد کە بە بەهای ٥٠ ملیار تمەن لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ئامادە کرا و گەیاندرایە نەخۆشخانەی مەهاباد.

بەپێی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری تەندروستی،ماڵپەڕی هەواڵی بالویز”جەلال مەحموودزادە” ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە:ئەم شتانە بریتین لە ١٠ قەرەوێڵە و دۆشەک، چوار قەرەوێڵەی ژووری نەشتەرگەری، پێنج ئامێری هەناسەدانی جێگیر، چوار ئامێری ئەلکترۆشۆک، یەک مژینی گەورە، ١٠ پەمپە سیرۆم، پێنج مۆنیتەری گەورە و چاودێرێکی ناوەندی لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دراوە بە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لە شاری مەهاباد.

نوێنه ری خه ڵکی مه هاباد له په رله مان زیادی کرد:هه روه ها له چه ند ڕۆژی داهاتوودا که ره سته پزیشکییه کانی دیکه ی پێویست له وانه ئامێری ڕادیۆگرافی پۆرته بل، ئۆتۆئانالایزه ر و ڕاهێنانی ئێسک و پروسکیش ده گه ینه نه خۆشخانه .

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو ٢ باری پزیشکی گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لە مەهاباد، ڕوونی کردەوە: ئەم کەلوپەلانە بریتین لە پێنج ئامێری هەناسەدانی جێگیر، مژینی گەورە، مۆنیتەری ناوەندی، هەشت قەرەوێڵەی تایبەت، پێنج ئۆکسیمیتەری پەلس، ٢ سترێچەر، ٢ مۆنیتەر هەبووە، ٨ مۆنیتەر دۆشەکی شەپۆلدار، ۱ ئامێری ئەلکترۆشۆک، ۲ ئامێری ئەلکترۆکاردیۆگرافی، ۴ BIPAP و ۴ CPAP.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۴/۱۰-۰۷:۲۸:۴۹/ خبر ۳۳۵۶/ کدخبر ۱۶۲۰۸/ ج

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)