مه هاباد/ بالویز/یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان:ساڵی رابردوو ۴۵ رۆژنامەنووس کوژراون
یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان،کە گەورەترین رێکخراوی رۆژنامەنووسانە لە جیهاندا رایگەیاند؛ لە ساڵی 2021دا ۴۵ رۆژنامەنووس و کارمەندی دەزگاکانی راگەیاندن لە جیهاندا کوژراون.
یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی دۆخی رۆژنامەنووسان لە جیهان، رایگەیاند: “لە سەرتاسەری جیهان لە ساڵی 2021دا ۴۵ رۆژنامەنووس و کارمەندی دەزگاکانی راگەیاندن لە کاتی کارکردندا کوژراون، زۆرینەی ئەو رۆژنامەنووس و میدیاکارانەش لە ئەفغانستان کوژران”.
یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان ڕاشی گەیاند: “ئامارەکان لە ساڵی ۲۰۲۱ دەڵێن کارمەندانی دەزگاکانی راگەیاندن زۆرجار دووچاری کوشتن دەبنەوە؛ بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی و تاوان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە نێو کۆمەڵگە و شار و وڵاتەکانی خۆیاندا”.
یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان ئاشکراشی کرد: “۳۳ لە رۆژنامەنووس و میدیاکارە کوژراوەکان بە هێرشی راستەوخۆ کراونەتە ئامانج، بە تێکراش ۴۵ رۆژنامەنووس و میدیاکارە کوژراوەکان لە ۲۰ وڵاتی ئەوروپا، ئەمریکا، ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوژراون، کە 9یان لە ئەفغانستان کوژراون، 8یان لە مەکسیکۆ، هەروەها 4یان لە هیندستان و 3ی دیکەیان لە پاکستان کوژراون، بەڵام تەنیا یەکێک لەو رۆژنامەنووسانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوژراوە.
مه هاباد/ بالویز/ ۱۴۰۰/۱۰/۱۸ – ۱۰:۳۰:۱۲ / خبر ۳۱۱۰ / کد خبر ۱۵۰۱۱/ ش
او در حین این مأموریت دچار حادثه شد
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران
همسایگان ما در اولویت ما قرار دارند
در دو سطح کارشناسی و فنی و هیات های اصلی سه جانبه
Δ