چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ ئەوەی شاشەی مۆبایل زیان بە چاوەکانت نەگەیێنێ

مه هاباد – بالویز – زۆر بە کارهێنانی ئامێرە تە کنە لۆژیە کان بە تایبە تی مۆبایل کاریگە ری نە رێنی لە سەر چاوە کان دادەنێت دەبێتە هۆی سوربونەوە و دابەزینی ئاستی بینینی چاوەکان، ماڵپەری maketecheasier هەندێک رێنمایی گرنگی بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەوەی چاوەکان بپارێزیت لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل. یەکەم: چاوەکان زو زو بتروکێنە، دوای هەر بەکارهێنانێک فرمێسکی […]

مه هاباد – بالویز – زۆر بە کارهێنانی ئامێرە تە کنە لۆژیە کان بە تایبە تی مۆبایل کاریگە ری نە رێنی لە سەر چاوە کان دادەنێت

دەبێتە هۆی سوربونەوە و دابەزینی ئاستی بینینی چاوەکان، ماڵپەری maketecheasier هەندێک رێنمایی گرنگی بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەوەی چاوەکان بپارێزیت لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل.

یەکەم: چاوەکان زو زو بتروکێنە، دوای هەر بەکارهێنانێک فرمێسکی دەستکرد بۆ چاوەکانت بەکاربهێنە.

دوەم: یاسای ۲۰\۲۰\۲۰ بەکاربھێنە، واتە دوای هەر ۲۰ خولەکێک لەبەکارهێنان، سەیری شوێنێک بکە کە نزیکەی ۲۰ پێ لێتەوە دور بێت بۆ ماوەی زیاتر لە ۲۰ چرکە.

سێیەم: روناکی شاشەکەت کەم بکەرەوە، هەرگیز بە روناکی زۆرەوە بەکاری مەهێنە.

چوارەم: تێکستی مۆبایلەکەت گەورتر بکە بۆ ئەوەی بە ڕونی بیبینیت.

پێنجەم: شاشەی مۆبایلەکەت زو زو خاوێن بکەرەوە، چونکە رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆدەگرێت، زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت.

شەشەم: مۆبایلەکەت لە نزیکی چاوەکانت مەگرە، هەوڵبدە لانی کەم ۳۰ بۆ ۴۰ سانتیم لە چاوەکانتەوە دور بێت.

مه هاباد- بالویز – ۹۹/۰۲/۰۸ – ۲۰:۱۶

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)