مه هاباد – بالویز – لە سنووری هەرێمی کوردستان لە کۆی ۳۳۷ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا ۴۰ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەدا ماون. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کودستان، لە ۱-۳-۲۰۲۰ـەوە تاوەکو ۱۹-۴-۲۰۲۰ بەگشتی ۳۳۷ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆووید بوون، لەو ژمارەیە تەنیا چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ۲۹۳ تووشبوویش چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە […]
مه هاباد – بالویز – لە سنووری هەرێمی کوردستان لە کۆی ۳۳۷ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا ۴۰ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەدا ماون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کودستان، لە ۱-۳-۲۰۲۰ـەوە تاوەکو ۱۹-۴-۲۰۲۰ بەگشتی ۳۳۷ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆووید بوون، لەو ژمارەیە تەنیا چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ۲۹۳ تووشبوویش چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە نێو خانەوادەکانیان، بەو پێیەش تەنیا ۴۰ تووشبوو لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە.
ئەگەر رێژەی سەدی وەربگرین ئەوا لە ۸۷%ی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کودستاندا چاکبوونەتەوە، لە ۱% گیانیان لەدەستداوە و تەنیا لە ۱۲%ی تووشبووان لە نەخۆشخانەکاندا ماون؛ هەروەها لە ۵۲%ی تووشبووانی لە رەگەزی مێ و لە ۴۹%یش لە رەگەزی نێرن.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ماوەی پێنج رۆژە (واتە لە ۱۶-۴-۲۰۲۰ـەوە) تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.
لەو ۴۰ تووشبووەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا ماون، ۲۹ کەسیان لە هەولێر، چوار کەسیان لە سلێمانی و حەوت کەسیشیان لە هەڵەبجەن؛ لە ۱۹ی نیسانیش سەرجەم ۱۵ تووشبووەکەی پارێزگای دهۆک چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە نێو خانەوادەکانیان.
مه هاباد –بالویز– ۹۹/۰۲/۰۸ – ۱۳:۴۵
ساڵانە نزیکەی 572 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی HSV-2 دەبن
کاتژمێر ٢:٤٥ خولەکی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ ١٣٦٧ کە خەڵکی شاری ئاشنۆیە خەوتبوون
حەوتەمین لوتکە لە یەکەمی تەمموزی ئەمساڵ دەستی پێکرد
دوای دەربازبوون لە لووتکەی شەپۆلی ئۆمیکرۆن، شەپۆلەکە بە خێرایی بەرەو لاوازبوون دەچێت.
Δ