بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بالویز، “سەلاحەدین حەقگۆوی” ڕایگەیاند: ئەمساڵ زیاتر لە ٨٠ هەزار تۆن چەوەندەر لە کێڵگەکانی ئەم شارە دروێنە کراوە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شاری مەهاباد ڕایگەیاند: ئەمساڵ زیاتر لە ٨٠ هەزار تۆن چەوەندەر لە ڕووبەری هەزار و ٤٠٠ هێکتار وەرگیراوە و گەیەندراوەتە کارگەکانی شەکر لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم بڕە دروێنەی ساڵی ڕابردوو، لەسەر ئاستی هەزار و ٨٠٠ هێکتار، نزیکەی ٨٥ هەزار تۆن بووە.
“حەقگۆوی” ڕایگەیاند: بە هۆی دەستکاری کردنی شێوازی چاندن لە حەوزی دەریاچەی ورمێ، ڕووبەری ژێر چاندنی چەوەندەر لەمساڵدا نزیکەی ٤٠٠ هێکتار کەمی کردووە.
وتیشی: هاوپێچ لەگەڵ سیاسەتەکانی بارەگای نۆژەنکردنەوەی گۆلی ورمێ، ڕووبەری ژێر چاندنی چەوەندەر لە دوو هەزار و ٥٠٠ هێکتارەوە بۆ هەزار و ٤٠٠ هێکتار لە ساڵی ئێستادا زیادی کردووە.
“حەقگۆوی” ئاماژەی بەوەدا: بەکارهێنانی جۆری شریت و شێوازی چاندنی ۴۰ – ۶۰ بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ئاو و بەکارهێنانی گونجاوی سەرچاوەکانی ئاو لە بەرنامەی کاردا بوو.
بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی شاری مەهاباد زیادی کرد: بە ڕەزامەندی حکوومەتی ئەمساڵ ئەم بەرهەمە بە ڕێژەی گەرەنتی ۲۸ هەزار ریال بۆ هەر کیلۆیەک بە ڕێژەی ۱۶% لە جووتیاران دەکڕدرێت کە ئەمەش نیشانەی زیادبوونی ۸۰% بۆ هەر کیلۆیەک نیشان دەدات بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
مهاباد/بالویز/۱۴۰۲/۰۹/۲۲-۰۱:۰۸:۴۵/خبر ۴۰۱۹/کدخبر۱۹۳۹۳/ چ ۳۸۲/
خزمەتگوزاری پۆستە فیزیکی و ئەلیکترۆنییە
کۆنترین و زۆرترین خواردنی دانەوێڵە لە هەموو جیهاندا گەنمە
ئەگەر پێوانە نەکەن، ناتوانن لە پۆلی یەکەم ناوی خۆیان تۆمار بکەن
بەرزی بەفر لە دەروازەی زمزیران گەیشتووەتە ٢٠ سانتی متر
Δ