هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر،گۆرانێبێژی ده‌نگخۆش و ژه‌نیاری ئامێری کلارینێت و موزیکزانی ناوداری کوردستان مامۆستا «قادر سه‌یاحی» شەوی یەکشەمە، ٢٨ی خاکەلێوەی ۱٤۰۱ی هەتاوی، له ته‌مه‌نی ٧۹ ساڵیدا به هۆێ جه‌ڵتە له شاری خۆی کۆچی دوایی کرد.
قادر سەیاحی ساڵی ١٣٢٢ لە شاری مەهاباد لە دایک بوو، له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه ده‌ستی به کاری هونه‌ری له بواری مۆسیقادا کردووه و له ساڵی ۱۳۵۱ی هه‌تاوی به هاوکاری ژه‌نیاره‌کانی ئورکێستڕای مۆسیقای مه‌هاباد کۆمه‌ڵێک له هه‌ره باشترین گۆرانی و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی تۆمار کرد که ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان بۆ هه‌میشه‌ی مێژوو له هونه‌ری مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی‌دا به دره‌وشاوه‌یی هێشتۆته‌وه.
مامۆستا قادر_سه‌یاحی خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی جوانی هونەرییه، له‌وانه؛ قسه‌ی عیشق، مه‌ستی ئه‌وین، یادم که، تۆی نازه‌نینم، گوڵی مه‌هابادی، خۆشم ده‌وێ و … هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ساڵانی چالاکی هونه‌ریی خۆیدا له‌گه‌ڵ گروپی مۆسیقای گۆڤاری سروه چه‌ندین کۆنسێرتی له شاره‌کانی کوردستان ساز کرد.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۱/۲۹-۱۲:۱۸:۴۵/ خبر۳۲۷۹/کدخبر۱۵۸۷۹/د
بەرزی بەفر لە دەروازەی زمزیران گەیشتووەتە ٢٠ سانتی متر
خەڵک بە ناوی شانۆیی "مام نەه نوو" دەیناسن
ساڵی ڕابردوو، لەسەر ئاستی هەزار و ٨٠٠ هێکتار، نزیکەی ٨٥ هەزار تۆن بووە.
شاری مەهاباد لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵکەوتووە.
Δ