دەمامک و دەستکێش و بابەتەکانی دیکەی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، بوونەتە هۆکارێکی نوێ بۆ پیسبوونی ژینگە و پیسکردنی رووبار و دەریاچەکان لەوەتەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.
دەستکێش و دەمامک یان کەرەستەکانی پاککردنەوە بوونەتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی خەڵک، ئەمەش واتە زۆربوونی پاشماوەی فڕێدراو بۆ ناو ژینگە.
گرووپێکی خۆبەخش لە کالیفۆرنیا، هەفتانە و مانگانە کەناراوەکانی ناوچەکانی سەر بە کالیفۆرنیای ئەمریکا پاک دەکەنەوە.
لین ئادامز، بەرپرسی هاوپەیمانی پاککردنەوەی کەناراوەکان دەڵێت:”ئێمە لێرە ماسک و دەستکێش دەدۆزینەوە کە فڕێدراون. هەروەها بابەتی پاککردنەوەی دەست. لە هەموو شوێنێک هەن، لە گەڕەکەکەی خۆم و شەقامەکانیشدا دەیبینم”.
جگە لە زۆر بوونی خاشاک لە شوێنی تایبەتی کۆکردنەوەی پاشماوەکاندا، خەڵک لە شوێنە گشتییەکانیشدا دەمامک و دەستکێش فڕێدەدەن.
مه هاباد /باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۱/۱۲ – ۱۴:۲۲:۵۳ / خبر ۲۴۹۰ / کد خبر ۱۱۸۳۱ / پ
حفظ سلامت جمعی، مستلزم توجه و مسئولیتپذیری فردی است
خیّران گوشت سالم و بدون آلودگی را بین نیازمندان توزیع کنند
تنگی نفس، سرفههای مداوم، سوزش چشم
این حجم آلودگی برای نخستین بار در سالجاری مشاهده میشود
Δ