مه هاباد / باڵوێز / داهێنەری کاسێت،لۆ ئۆتێنس لە تەمەنی ۹۴ ساڵی لە گوندەکەی خۆی لە وڵاتی هۆڵەندا بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیانکرد. داهێنانی شریت، یان کاسێت، شۆڕشێکی تۆماری دەنگی بوو لە هەموو جیهاندا دەنگدانەوەی هەبووە، کە ئاسانکاریەکی زۆری بۆ هەوادارانی میوزیک و گۆرانی کردبوو،کە پێشتر تەنیا لەرێگەی قەوان و ئامێری دیکە دەبوایە گوێبیستی گۆرانی و میوزیک […]
داهێنانی شریت، یان کاسێت، شۆڕشێکی تۆماری دەنگی بوو لە هەموو جیهاندا دەنگدانەوەی هەبووە، کە ئاسانکاریەکی زۆری بۆ هەوادارانی میوزیک و گۆرانی کردبوو،کە پێشتر تەنیا لەرێگەی قەوان و ئامێری دیکە دەبوایە گوێبیستی گۆرانی و میوزیک ببیت،ئەمەش لەزۆر ماڵ و شوێندا ئەستەم بوو.
میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویان کردەوە، کە لە رۆژی ۶ی ئاداری ۲۰۲۱ “لۆ ئۆتێنس” داهێنەری کاسێت لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی دویزێڵ-ی هۆڵەندا، لە تەمەنی ٩٤ ساڵی کۆچی دوایی کردووە.
کاسێت زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی بە میوزیک و کاری میدیایەکان کردووە، بوونی کاسێت وایکرد کۆمپانیاکان بیرلە پێشکەوتنی بواری تۆماری دەنگی و رەنگی بکەنەوە، لە دەرئەنجامدا سیدی و دڤیدی دواتر میمۆری بەرهەمهێندراو بەشێوەیەکی دیجیتاڵی بڵاوکرانەوە.
بەپێی ئامارەکان لەسەرەتای دروستبوونی کاسێت لە ساڵی ۱۹۶۳ دا، نزیکەی ۱۰۰ ملیارد کاسێت لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشراوەو بڵاوکراوەتەوە.
لۆ ئۆتێنس لە ساڵی ۱۹۶۰ بووە سەرۆکی بەشی گەشەپێدانی بەرهەمی کۆمپانیای فیلیپس، لەوێ خۆی و تیمەکەی پەرەیان بەجۆرەکانی کاسێتدا، لە ساڵی ۱۹۶۳ لە پێشانگەی ئەلیکترۆنی رادیۆی بەرلین، بۆ یەکەمجار پێشکەشکراو هەر زوو بوو بە سەرکەوتنی سەرتاسەری جیهان.
مه هاباد/ باڵوێز / ۹۹/۱۲/۲۵ – ۱۶:۲۵:۳۶ / کد خبر ۲۴۳۸ / د
مه هاباد/ باڵوێز / ٤٩ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای پایەبەرز، حەسەن_زیرەک تێدەپەڕێ. مامۆستایەکی تۆخی گۆرانی و هەڵبەستی کوردی کە لە درێژایی تەمەنی ٥١ ساڵیدا، پتر لە ١٥٠٠ گۆرانیی خوێند و تۆمار کرد. بە ئەژمار، ئەم ڕێژەیە ئەوەندە مەزن و بەرچاوە کە ڕەنگە لە مێژوودا دووپات بوونەوەی تۆمارێکی تری وا، ئاستەم بێت. بایەخی هونەریی بەرهەمەکانی زیرەکی […]
مه هاباد- بالویز – ژنێکی تەمەن ۱۰۷ ساڵ کە میدیاکانی جیهان وەکو بەتەمەنترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناساندوویانە، توانیی بەسەر کۆرۆنادا زاڵ بێت و بەتەواوی چاکبووەوە؛ کۆرنێلیا راس ئەو ژنە تەمەن ۱۰۷ ساڵەیە، خەڵکی هۆڵەندایە و لە ۱۷ی ئادار و رۆژێک پاش ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ۱۰۷ـەمین رۆژی لەدایکبوونی نەخۆشکەوت، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکی ئەو خانەی […]
Δ