ئارامگەی مامۆستا محه‌مه‌د ماملێ لە مه‌هاباد پاک کرایه‌وه‌

ئارامگەی مامۆستا محه‌مه‌د ماملێ لە مه‌هاباد پاک کرایه‌وه‌

مه هاباد/بالویز/دوای شێواندنی ئارامگەی هونەرمەندی ناوداری کورد، محەممەد ماملێ، روژی شەممە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە پاک کرایەوە و داوا دەکەن بەرپرسان لەسەر ئەو “کارە تێکدەرییە” بێنە دەنگ.

وریا ماملێ، کوڕی محەممەد ماملێ راگەیاند: «روون نییە کێ بێڕێزی بە ئارامگەی محەممەدی ماملێ کردووە و بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە چاوەڕێی وەڵامی بەرپرسانین. ئەگەر بەرپرسانی شاری مهاباد ئەرکی خۆیان بەجێ نەگەیێنن، رێکاری یاسایی دەگرنەبەر.»

رۆژی هەینی ۸-۱-۲۰۲۱ کەسانێکی نەناسراو ئارامگەی محەممەد ماملێیان لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مه‌هاباد بە بۆیە رەش کردبوو و نووسراوەکانی سەر ئارامگەکەیان سڕیبووەوە، دواتر لە لایەن بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە دووبارە پاک کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری مه‌هاباد لە راگەیێندراوێکدا ئەو کردەوەیەی وەک «رووداوێکی ناپەسند» لە قەڵەم داوە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی و هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکاندا.

مه هاباد/ بالویز/۹۹/۱۰/۲۲-۱۲:۵۱:۱۴/د

ئارامگەی مامۆستا محه‌مه‌د ماملێ لە مه‌هاباد پاک کرایه‌وه‌ 1

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.