ئاسەوارێکی مێژوویی ۲۸۰۰ ساڵەی بۆکان گەڕێندرایەوە ئێران

مه هاباد/باڵوێز/ وەزیری میراتی فەرهەنگی رایگه یاند: ئاسەوارێکی مێژوویی ۲۸۰۰ ساڵەی بۆکان لە سویسڕاوە بو گەڕێندرایەوە ئێران.  وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشیە دەستی ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە خشتە ڕەنگ کراوەکانی تەپۆڵکەی قلایچی بۆکان کە لە وڵاتی سویسڕا بوون، گەڕێندرایەوە ئێران. عەلی عەغەر مونسان ڕایگەیاند: ۴۹دانە خشتی ڕەنگ کراو کە لە تەپۆڵکەی قڵایچی بۆکان دۆزرابوونەوە و […]

ئاسەوارێکی مێژوویی 2800 ساڵەی بۆکان گەڕێندرایەوە ئێران

مه هاباد/باڵوێز/ وەزیری میراتی فەرهەنگی رایگه یاند: ئاسەوارێکی مێژوویی ۲۸۰۰ ساڵەی بۆکان لە سویسڕاوە بو گەڕێندرایەوە ئێران.

 وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشیە دەستی ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە خشتە ڕەنگ کراوەکانی تەپۆڵکەی قلایچی بۆکان کە لە وڵاتی سویسڕا بوون، گەڕێندرایەوە ئێران.

عەلی عەغەر مونسان ڕایگەیاند: ۴۹دانە خشتی ڕەنگ کراو کە لە تەپۆڵکەی قڵایچی بۆکان دۆزرابوونەوە و لە سەرەتای  شۆڕشی گەلانی ئێران برابوونە دەرەوەی وڵات و لە سویسڕا بوون، دوای شوێنگیری پێویست گەڕێندرایەوە ئێران.

ئەو کۆمەڵە خشتە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی حەوت و هەشتی پێش زایین و لە تەپۆڵکەی قلایچی بۆکان دۆزراونەتەوە، ۸ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن بنەماڵەیەکی ئێرانییەوە لە سویسڕا بۆ فرۆش دانرابوون، کە بە شوێنگیرییەکانی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و باڵوێزخانەی ئێران لە سویسڕا و … گەڕێندرایەوە ئێران و بڕایرە لە پیشانگایەک لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئیران بخرێتە بەرچاو بینەرانەوە.

مهاباد/باڵوێز/۹۹/۱۰/۰۲-۱۶:۱۵/س