ئەو زیانە مەترسیدارانەی بە منداڵی ساوا دەگات لەکاتی راوەشان

مه هاباد-بالویز-لەکاتی راوەشان بۆ بێدەنگکردن و ژیرکردنەوەی ،ئەو زیانە مەترسیدارانەی بە منداڵی ساوا دەگات 

کۆرپە بەشێوەیەك زیانی پێدەگات کاتێک بە تونی رادەوەشێندرێت و لەلایەن گەورەکان، بۆ بێدەنگکردن و ژیرکردنەوەی یاخود یاریکردنی لەگەڵ کۆرپە بەشێوەیەکی هەڵە، بەتایبەتی لە تەمەنی ساوایی تا تەمەنی پێنج ساڵی، دکتۆر جوانە نزار زیانەکانی راوەشاندنی منداڵی خستوەتەڕو.

كاتێك كەسێك بە شێوەيەكى بەهێز ساوايەك ڕادەوەشێنێت و سەری منداڵ بەشێوەیەکی ناکۆنترۆل بە هەمو لایەکدا دەخولێتەوە، کە ماسولکەی ملی ساوا هەڵگر و پاڵپشتی سەری ساوایە، بە تەواواتی گەشەی نەکردوە، ئەم راوەشاندنە توندە دەبێتە هۆی برینداربون و پچرانی ملولە خوێنەکانی پەردەی مێشک، خوێن بەربونی ناوەکی مێشک و برینداربونی خانەکانی مێشکی منالی ساوا

زیانەکانی:

  1. کزبونی چاو يان كوێربونی چاو.
  2. لاوازبون و لەدەستدانی بيستن.
  3. دواکەوتنی گەشەی منداڵ.
  4. مل و بڕبڕەكە زيان پێدەگات.
  5. درەنگ و زەحمەت فێربونی قسەکردن.
  6. تێکچونی مێشك بە تەواوەتی (شێتبون).
  7. گرفتى ڕەفتارى و بیرچونەوە.
  8. لەرزى لەش و لەدەستدانی کۆنترۆڵ.
  9. توشبون بە شەلەلی مێشك.
  10. مردنی منداڵی ساوا

مه هاباد/بالویز/۹۹/۰۵/۰۳/ ج/۱۹:۰۲

ئەو زیانە مەترسیدارانەی بە منداڵی ساوا دەگات لەکاتی راوەشان 3

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.