مه هاباد – بالویز – زۆر بە کارهێنانی ئامێرە تە کنە لۆژیە کان بە تایبە تی مۆبایل کاریگە ری نە رێنی لە سەر چاوە کان دادەنێت دەبێتە هۆی سوربونەوە و دابەزینی ئاستی بینینی چاوەکان، ماڵپەری maketecheasier هەندێک رێنمایی گرنگی بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەوەی چاوەکان بپارێزیت لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل. یەکەم: چاوەکان زو زو بتروکێنە، دوای هەر بەکارهێنانێک فرمێسکی […]
مه هاباد – بالویز – زۆر بە کارهێنانی ئامێرە تە کنە لۆژیە کان بە تایبە تی مۆبایل کاریگە ری نە رێنی لە سەر چاوە کان دادەنێت
دەبێتە هۆی سوربونەوە و دابەزینی ئاستی بینینی چاوەکان، ماڵپەری maketecheasier هەندێک رێنمایی گرنگی بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەوەی چاوەکان بپارێزیت لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل.
یەکەم: چاوەکان زو زو بتروکێنە، دوای هەر بەکارهێنانێک فرمێسکی دەستکرد بۆ چاوەکانت بەکاربهێنە.
دوەم: یاسای ۲۰\۲۰\۲۰ بەکاربھێنە، واتە دوای هەر ۲۰ خولەکێک لەبەکارهێنان، سەیری شوێنێک بکە کە نزیکەی ۲۰ پێ لێتەوە دور بێت بۆ ماوەی زیاتر لە ۲۰ چرکە.
سێیەم: روناکی شاشەکەت کەم بکەرەوە، هەرگیز بە روناکی زۆرەوە بەکاری مەهێنە.
چوارەم: تێکستی مۆبایلەکەت گەورتر بکە بۆ ئەوەی بە ڕونی بیبینیت.
پێنجەم: شاشەی مۆبایلەکەت زو زو خاوێن بکەرەوە، چونکە رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆدەگرێت، زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت.
شەشەم: مۆبایلەکەت لە نزیکی چاوەکانت مەگرە، هەوڵبدە لانی کەم ۳۰ بۆ ۴۰ سانتیم لە چاوەکانتەوە دور بێت.
مه هاباد- بالویز – ۹۹/۰۲/۰۸ – ۲۰:۱۶
Δ