سەرۆکی لێژنەی پاسکیل سواری مەهاباد

ئەنجامدانی پێشبڕکێی پاسکیل سواری لە شاری مەهاباد

ئەم پێشبڕکێیە لە بەشی خێرایی بەڕێوەچوو.

مەهاباد/بالویز/وەرزش/پاسکیل سواری بۆ یادی دەیەی فەجر لە شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بالویز،سەرۆکی لێژنەی پاسکیل سواری مەهاباد وتی: پێشبڕکێکانی پاسکیل سواری بۆ یادی دەیەی پڕ بەرەکەتی فەجر لەم شارە بەڕێوەچوو.

دیاکۆ تۆتۆنچی ڕایگەیاند: ئەم پێشبڕکێیانە بە هاوکاری بەشی وەرزش و لاوان و زانکۆی ئازادی ئیسلامی مەهاباد بەڕێوە چوو.

لە درێژەی قسەکانیدا: بەشداربووان بە سواربوونی ڕێگای هەشت کیلۆمەتری لە یادی شەهید خەلبان حەیدەری تا گۆڕی شەهیدانی نەناسراوی زانکۆی ئازادی ئیسلامی دەڕۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم پێشبڕکێیە لە بەشی خێرایی بەڕێوەچوو.

سەرۆکی تیپی پاسکیلسواری مەهاباد زیادی کرد: لە کۆتاییدا سینا کەریم زادە و ئیحسان خەیاتی وەک یەکەم و دووەم زووتر لە ئەوانی دیکە گەیشتنە هێڵی کۆتایی.

هەروەها پارسا شەمسەڵدینی و فەرهاد پیرەیی بە هاوبەشی لە پلەی سێیەمدا بوون.

سەرۆکی لێژنەی پاسکیل سواری مەهاباد وتی: ئەم لیژنەیە بەرنامەی سێشەممەی بێ ماشێن و کۆنفرانسی پاسکیل سواری لە بۆنە جۆراوجۆرەکاندا لەم شارە بە ئامانجی بەدامەزراوەییکردنی فەرهەنگی کەڵک وەرگرتن لەم کەرەستە وەرزشییە ڕێکدەخات.

پاسکیل سواری یەکێکە لە وەرزشە بەناوبانگەکانی گەنجانی شاری مەهابادی.

سێشەممەی بێ ئۆتۆمبێل هەڵمەتێکە کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تاک سەرنشین و پەرەپێدانی کلتوری بەکارهێنانی پاسکیله و گواستنەوەی گشتی دەستیپێکردووە.

لەم دەیەی فەجردا، ٦٠ پڕۆژەی بیناسازی و ئابووری بە وەبەرهێنانی ١١ هەزار ملیار تمەن لە شاری مەهاباد دەکرێنەوە یان دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و قەرزی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە لە لایەن کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتەوە دابین کراوە.

مهاباد/بالویز/۱۴۰۲/۱۱/۱۹-۰۲:۱۲:۳۸/خبر۴۰۹۸/کدخبر۱۹۷۳۱/ پ ۳۶۰/