بەپێی زانیارییەكانی خزمەتگوزاری ژینگە، سایتی هەواڵی بالویز”خالید خێزری” وتیشی: “بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەوا لە چەند رۆژی رابردوودا و دروستبوونی رووەكی و وشكبوونەوەی عەلوە لە لەوەڕگە و دارستانەكان، ئەگەری ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكانی سامانە سروشتییەكان هەیە”.
ەرپرسی ئیدارەی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبردنی بەشە ئاوییەکانی شاری مەهاباد وتیشی: پێویستە هاوڵاتیان لە رێگەی سیستمی ۱۵۰۴ سامانە سروشتییەكان ئاگادار بكەنەوە ئەگەر هەر ئاگرێكیان بینی.
بەرپرسی ئیدارەی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبردنی بەشە ئاوییەکانی مەهاباد، داوای لە هاووڵاتییان، ڕەنجەران، گەشتیاران و جوتیاران کرد، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە، ڕێوشوێنی خۆپارێزی و خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و لەناوچوونی سامانە سروشتییەکان.
خزری وتیشی: “پێویستە جووتیاران لەدوای دروێنەكردن خۆیان لە ئاگر تێبەردانی كێڵگەكان بەدوور بگرن، چونكە جگە لە لەناوبردنی ماددە ئۆرگانیكەكان و ماددە خۆراكییەكانی خاك، ئاگرەكەش بۆ لەوەڕگەكانی دراوسێ بڵاودەكاتەوە، عەلوەی ئاژەڵەكان لەناودەبات و پێكهاتەكانی خاك لەناودەبات”.
هاوکات ئامۆژگاری هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکات کە ئەگەر پێویستیان بە داگیرساندنی ئاگر هەبێت، بە وردی ڕەچاوی ڕێکارەکانی سەلامەتی بکەن، هەروەها دڵنیابن لەوەی ئاگرەکە نەکوژێتەوە پێش ئەوەی شوێنەکە بەجێبهێڵن.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۳/۲۷/ -۰۶:۴۵:۱۷/ خبر ۳۳۴۱/کد خبر ۱۶۱۴۶/ج
لە مەهاباد زیاتر لە ١٩٧ هەزار هێکتار لەوەڕگە هەیە
کۆنترین و زۆرترین خواردنی دانەوێڵە لە هەموو جیهاندا گەنمە
ئەم پێشبڕکێیە لە بەشی خێرایی بەڕێوەچوو.
ساڵی ڕابردوو، لەسەر ئاستی هەزار و ٨٠٠ هێکتار، نزیکەی ٨٥ هەزار تۆن بووە.
Δ