هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر،گۆرانێبێژی ده‌نگخۆش و ژه‌نیاری ئامێری کلارینێت و موزیکزانی ناوداری کوردستان مامۆستا «قادر سه‌یاحی» شەوی یەکشەمە، ٢٨ی خاکەلێوەی ۱٤۰۱ی هەتاوی، له ته‌مه‌نی ٧۹ ساڵیدا به هۆێ جه‌ڵتە له شاری خۆی کۆچی دوایی کرد.
قادر سەیاحی ساڵی ١٣٢٢ لە شاری مەهاباد لە دایک بوو، له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه ده‌ستی به کاری هونه‌ری له بواری مۆسیقادا کردووه و له ساڵی ۱۳۵۱ی هه‌تاوی به هاوکاری ژه‌نیاره‌کانی ئورکێستڕای مۆسیقای مه‌هاباد کۆمه‌ڵێک له هه‌ره باشترین گۆرانی و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی تۆمار کرد که ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان بۆ هه‌میشه‌ی مێژوو له هونه‌ری مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی‌دا به دره‌وشاوه‌یی هێشتۆته‌وه.
مامۆستا قادر_سه‌یاحی خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی جوانی هونەرییه، له‌وانه؛ قسه‌ی عیشق، مه‌ستی ئه‌وین، یادم که، تۆی نازه‌نینم، گوڵی مه‌هابادی، خۆشم ده‌وێ و … هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ساڵانی چالاکی هونه‌ریی خۆیدا له‌گه‌ڵ گروپی مۆسیقای گۆڤاری سروه چه‌ندین کۆنسێرتی له شاره‌کانی کوردستان ساز کرد.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۱/۰۱/۲۹-۱۲:۱۸:۴۵/ خبر۳۲۷۹/کدخبر۱۵۸۷۹/د
لەو بارەیەوە 71 دۆسیەی سەرپێچی و بە بەهای 734 ملیۆن ریال لە كۆی دۆسیە تۆماركراوە.
ئاکۆ کەریمی والیباڵیستی مەهابادی کە پێشینەی بەشداری لە لیگی قارەمانانی والیباڵی ئەورووپا وەکوو تەنیا ڕاهێنەری ئێرانی لە کارنامە دایە.
مه هاباد/بالویز/دوای شێواندنی ئارامگەی هونەرمەندی ناوداری کورد، محەممەد ماملێ، روژی شەممە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە پاک کرایەوە و داوا دەکەن بەرپرسان لەسەر ئەو “کارە تێکدەرییە” بێنە دەنگ. وریا ماملێ، کوڕی محەممەد ماملێ راگەیاند: «روون نییە کێ بێڕێزی بە ئارامگەی محەممەدی ماملێ کردووە و بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە چاوەڕێی وەڵامی بەرپرسانین. ئەگەر بەرپرسانی شاری مهاباد ئەرکی […]
دوانیوەڕۆ ۱۷ ی خاکەلێوە ۲۷۲۰ مامۆستا ناسر ئاغابرا شاعێری گەوەرەی کورد کۆچی دوایی کرد. بەداخی گرانەوە ناسر ئاغابرا ناسراو بە “ژاکاو” شاعیری ڕووناک‌دڵی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆی وەستانی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بە بۆنەی کۆچی پڕ لە خەساری شاعێری دڵسۆز مامۆستا ناسر ئاغا برا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و شاعیران و […]
Δ