مه هاباد /بالویز/توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، ڕاكردن بەخێرایی مامناوەند بۆ ماوەی ۱۰ خولەك بەسە بۆ باشكردنی میزاج و ئەركەكانی مێشك.
ئەمەش ئەو ئەنجامانەیە كە تێگەیشتنی باشتر لەبارەی چۆنیەتیی پەیوەندیی نێوان ڕاهێنانە جەستەییەكان بە تەندروستیی مێشكەوە نیشاندەدات.
توێژینەوەكە بەتایبەت هەڵسەنگاندنی بۆ بەشی (PFC)ی تایبەت بە مێشك كردووە، ئەو بەشەی مێشك كە پەیوەندیدارە بە ئەركی جێبەجێكردن و كۆنتڕۆڵكردنی میزاج، توێژەران ئاشكرایان كرد، ڕاكردن بووەتەهۆی زیادبوونی پاڵنانی خوێن لەم بەشەدا.
ڕاكردن تا ڕادەیەك كارێكی ئاسانە بۆ زۆرێك لە ئێمە تا ئەنجامی بدەین، بەهۆی ئەوەی پێویستی بە كەلوپەلی تایبەت یان ڕاهێنان بۆ دەستپێكردنی نییە، سەلمێندراویشە كە دەبێتە هۆی تەمەن درێژی، پێدەچێت هەموو ئەو جووڵە ڕێكخراوانە وزەی باشتر بداتە مێشك.
بەهۆی ئاستی كۆنتڕۆڵی جێبەجێكردنی خوازراو لە ڕێكخستنی هاوسەنگی و جووڵە و پاڵنان لەكاتی ڕاكردندا، لۆژیكییە كە دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاكیی مێشك لە بەشی (PFC) و، ئەركەكانی دیكەی ئەو بەشە سوودمەند دەبێت.
دەزانین كە ڕاهێنان و وەرزشكردن دەشێت ببێتەهۆی باشكردنی تەندروستیی عەقڵی و جەستەیی بە چەندین ڕێگە، بەڵام كاتێك پرسەكە پەیوەندیدار دەبێت بە تەندروستیی مێشك، بەشێكی كەم لە شیكردنەوە هەن دەربارەی سوودە دیاریكراوەكانی ڕاكردن، بەراورد بە چالاكییە جەستییەكانی دیكەی وەك پاسكیلسواری.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۰/۱۰/۱۰ -۱۰:۳۵:۱۰ /خبر ۳۰۹۵ / کد خبر ۱۴۹۳۷/ ج
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 25 هەزار کەس لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا خوێنیان بەخشیوە
لە جیهاندا لانیکەم ٥٥ ملیۆن کەس لەبیرچوونەوەیان هەیە.
پێکوتەکان توانای وەستاندنی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنیان هەیە.
رێنمایی دان بەمنداڵ لەسەرەتاوە، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت.
Δ