تەندروستی

زمان زانەکان کەمتر تووشی لەبیرچوونەوە دەبن

لە جیهاندا لانیکەم ٥٥ ملیۆن کەس لەبیرچوونەوەیان هەیە.

مه هاباد/بالویز/خوێندەوار و زمان زانەکان کەمتر تووشی لەبیرچوونەوە دەبن

توێژینەوەیەکی سکوڵی تەندروستیی گشتی لە زانکۆی واتەرلۆ دەریخستووە ئەو کەسانەی زمانی زیاتر دەزانن کەمتر تووشی گرفتەکانی لەبیرچوونەوە دەبن.

توێژینەوەیەکی هاوبەشی پزیشكانی کەنەدی و ئەمریکی و چینی دەریخستووە ئەو کەسانەی لە ئاستێكی بەرزتری زانستی و پەروەردەیی دان و زمانی زیاتر دەزانن، کەمتر تووشی لەبیرچوونەوە دەکەن.

د. سوزانا تایاس،پرۆفیسۆر لە سکوڵی تەندروستیی گشتی زانکۆی واتەرلۆ باس لەوە دەکات تەنانەت دوای ئەوەی هۆکارەکانی دیکە بە هەند وەرگیراون وەکو تەمەن و بۆماوەیی، ئەو کەسانەی لە تەمەنی گەنجی زیرەک و خوێندەوارتر بوون، کەمتر تووشی لەبیرچوونەوە بوونە.

لە جیهاندا لانیکەم ٥٥ ملیۆن کەس لەبیرچوونەوەیان هەیە، کە ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن تووشبووی نوێ دەستنیشاندەکرێن.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۰/۱۲/۲۹-۰۹:۱۰:۰۵/ خبر ۳۲۴۸/ کد خبر ۱۵۷۴۳/ی

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)