سەرۆکی ئیدارەی ژینگە پارێزی:

دەستبەسەر کردنی ڕاوچییەکانی سەرپێچکار لە پیرانشار

ڕێکخراوی ژینگە پارێزی لەگەڵ هەرجۆرە ڕاوکردن و ڕاوچییەک بە پێی یاسا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

مه هاباد/بالویز/سەرۆکی ئیدارەی ژینگە پارێزی شاری پیرانشار ڕایگەیاند:بەپێی ڕاپۆرتی خەڵک لەسەر بوونی دوو ڕاوچی سەرپێچکار لە نزیک بەنداوی کانی_سێو هێزەکانی ژینگە پارێزی ڕەوانەی ناوچەکە کران و پێشێلکاران دەست بەسەر کران.

“تەها ئیزان” باسی لەوەش کرد: لەو ڕاوچییانە دوو قەبزە سیلاحی جوو لوولی تاپڕ، لاشەی ٢ مراوی سەر سەبز و دوو جۆر ماکێتی مراوی دۆزرایەوە و دۆسیەی تاوانباران ڕەوانەی سەرچاوەی دادوەری کراوە.

لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد:کە ڕێکخراوی ژینگە پارێزی لەگەڵ هەرجۆرە ڕاوکردن و ڕاوچییەک بە پێی یاسا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

مه هاباد/بالویز/۱۴۰۰/۰۹/۰۳-۱۳:۰۵:۱۰ / خبر ۳۰۲۲ / کد خبر ۱۴۶۱۳/ چ

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)