مه هاباد/بالویز/سەرۆکی ئیدارەی ژینگە پارێزی شاری پیرانشار ڕایگەیاند:بەپێی ڕاپۆرتی خەڵک لەسەر بوونی دوو ڕاوچی سەرپێچکار لە نزیک بەنداوی کانی_سێو هێزەکانی ژینگە پارێزی ڕەوانەی ناوچەکە کران و پێشێلکاران دەست بەسەر کران.
“تەها ئیزان” باسی لەوەش کرد: لەو ڕاوچییانە دوو قەبزە سیلاحی جوو لوولی تاپڕ، لاشەی ٢ مراوی سەر سەبز و دوو جۆر ماکێتی مراوی دۆزرایەوە و دۆسیەی تاوانباران ڕەوانەی سەرچاوەی دادوەری کراوە.
لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد:کە ڕێکخراوی ژینگە پارێزی لەگەڵ هەرجۆرە ڕاوکردن و ڕاوچییەک بە پێی یاسا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۰/۰۹/۰۳-۱۳:۰۵:۱۰ / خبر ۳۰۲۲ / کد خبر ۱۴۶۱۳/ چ
دەتوانێت هەناسەدانی ئابووری وڵات بپارێزێت
پیرانشاریش لە ئاستی بەرهەمهێنانی چەوەندەری شەکر بەرزترین پلەی هەیە
لە شاری مەهاباد هەشت فەرمانگەی خزمەتگوزاری گەشت و گەشتیاری هەیە
سیستەمی ١٥٠٤ ئامادەیە ڕاپۆرتی خەڵک لەسەر ئاستی سامانە سروشتییەکانی مەهاباده
Δ