مه هاباد/بالویز/ ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌ن كۆمپانیاكانی سپه‌یس ئێكس و تێسلا و ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان رایگه‌یاند، ئاماده‌یه جیهان له برسێتی رزگار بكات.
به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیسه‌لمێنێت كه ۲%ی سامانه‌كه‌ی به‌شی ئه‌و كاره ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه سامانه‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك گه‌یشته ۳۰۰ ملیار دۆلار، ده‌یڤید بیسلی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ۲%ی سامانه‌كه‌ی مه‌سك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به برسێتی جیهانی بهێنرێت.
گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیلۆن مه‌سك له یه‌ك رۆژدا ۴۱ ملیار دۆلار قازانجی كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی گرێبه‌ستی فرۆشتنی ۱۰۰ هه‌زار ئۆتۆمبێلی تێسلا، نرخی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی به‌رزبووه‌وه.
مه‌سك له زنجیره تویتێكیشدا وه‌ڵامی به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی خۆراكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توانی بیسه‌لمێنێت چۆن ۶ ملیار دۆلار كێشه‌ی برسێتی جیهان كۆتایی پێده‌هێنێت، راسته‌وخۆ پشكه‌كانی تێسلا ده‌فرۆشم و پاره‌كه‌یان پێده‌به‌خشم”.
مه هاباد/ بالویز/۱۴۰۰/۰۸/۱۷ – ۰۷:۴۳:۱۵ / خبر ۲۹۸۹ / کد خبر ۱۴۴۴۶ / د
رووسیا و ئۆکراینا نزیکەی 30٪ـی گەنم و جۆی جیهان هەناردە دەکەن.
مه هاباد/بالویز/ ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌ن كۆمپانیاكانی سپه‌یس ئێكس و تێسلا و ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان رایگه‌یاند، ئاماده‌یه جیهان له برسێتی رزگار بكات. به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیسه‌لمێنێت كه ۲%ی سامانه‌كه‌ی به‌شی ئه‌و كاره ده‌كات. هه‌فته‌ی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه سامانه‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك گه‌یشته ۳۰۰ ملیار دۆلار، ده‌یڤید بیسلی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ۲%ی […]
Δ