مه هاباد /باڵوێز/ بەڕێوەبەری گرووپی کۆنینەناسی و لێکۆڵینەوەی ئامەد وتی:گۆڕێکی ٥ هەزار ساڵە لە ناوچەیەکی مێژوویی ١٢ هەزار ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە.
گۆڕێکی ٥ هەزار ساڵە لە ناوچەی مێژوویی چایونو هویوغوی پارێزگای ئامەد دۆزرایەوە کە ژمارەیەک دەفر و گوڵدانی قوڕینەی تێدایە.
پرۆفسۆر “ئەریم ئوزدوغان” بەڕێوەبەری گرووپی کۆنینەناسی و لێکۆڵینەوەی ئەم ناوچە ڕایگەیاند: ئەم گۆڕە ٥ هەزار ساڵ تەمەنیەتی بەڵام ئەم ناوچە تەمەنی ١٢ هەزار ساڵە.
ناوبراو وتیشی: لەم ناوچەدا بە پێچەوانەی سەردەمی گۆڕەکە، لە دەفر کەڵک وەرنەدەگیرا و فەرهەنگێکی جیاوازیان بووە.
بەڵام بە گشتیی لە ١٢ هەزار ساڵ لەمەوپێشەوە لەم ناوچە کەڵک وەدەگیردرێت و وێدەچێ لە بواری بیناسازییەوە یەکەمین بۆتۆن و خشتەکانی جیهان لەوێوە سەریان هەڵدابێت.
مه هاباد /باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۷/۰۲ -۱۳:۱۰:۴۵ / خبر ۲۹۰۰/ کد خبر ۱۴۰۱۸ / پ
مه هاباد/ باڵوێز/ زۆر کەس کە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا لە گووگڵ بە دوای شتێکدا دەگەڕێن، یان لە فەیسبووک پۆستێک دەکەن، یان لە رێگەی ئەمازۆنەوە شتێک دەکڕن، رەنگە ناوی “سێر تیم بێرنێر”یان هەر نەبیستبێت. بەڵام ئەو کەسانە رەنگە ئێستا نەیاتوانیبا ئەو شتانە رۆژانە بکەن، ئەگەر سێر تیم بێرنێر تۆڕی ئینتەرنێتی دانە مەزراندبایە. ۳۰ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر […]
Δ