بەڕێوەبەری گرووپی کۆنینەناسی و لێکۆڵینەوەی ئامەد:

گۆڕێکی تەمەن ٥ هەزار ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە

 گۆڕێکی ٥ هەزار ساڵە لە ناوچەی مێژوویی چایونو هویوغوی پارێزگای ئامەد دۆزرایەوە کە ژمارەیەک دەفر و گوڵدانی قوڕینەی تێدایە.

مه هاباد /باڵوێز/ بەڕێوەبەری گرووپی کۆنینەناسی و لێکۆڵینەوەی ئامەد وتی:گۆڕێکی ٥ هەزار ساڵە لە ناوچەیەکی مێژوویی ١٢ هەزار ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە.

 گۆڕێکی ٥ هەزار ساڵە لە ناوچەی مێژوویی چایونو هویوغوی پارێزگای ئامەد دۆزرایەوە کە ژمارەیەک دەفر و گوڵدانی قوڕینەی تێدایە.

پرۆفسۆر “ئەریم ئوزدوغان” بەڕێوەبەری گرووپی کۆنینەناسی و لێکۆڵینەوەی ئەم ناوچە ڕایگەیاند: ئەم گۆڕە ٥ هەزار ساڵ تەمەنیەتی بەڵام ئەم ناوچە تەمەنی ١٢ هەزار ساڵە.

ناوبراو وتیشی: لەم ناوچەدا بە پێچەوانەی سەردەمی گۆڕەکە، لە دەفر کەڵک وەرنەدەگیرا و فەرهەنگێکی جیاوازیان بووە.

بەڵام بە گشتیی لە ١٢ هەزار ساڵ لەمەوپێشەوە لەم ناوچە کەڵک وەدەگیردرێت و وێدەچێ لە بواری بیناسازییەوە یەکەمین بۆتۆن و خشتەکانی جیهان لەوێوە سەریان هەڵدابێت.

مه هاباد /باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۷/۰۲ -۱۳:۱۰:۴۵ / خبر ۲۹۰۰/ کد خبر ۱۴۰۱۸ / پ