فڕۆکەخانەی سەقز هاوکات لەگەڵ جێژنی قوربان دەکرێتەوە

مه هاباد / باڵوێز / پارێزگاری کوردستان وتی: هاوکات لەگەڵ جێژنی قوربان فڕۆکەخانەی سەقز دەکرێتەوە و یەکەم گەشت لە ئەو فڕۆکەخانەوە ئەنجام دەدرێت. بەهمەن مورادنیا ڕایگەیاند: کاری بەرەوپێش بردنی فڕۆکەخانەی سەقز لە یەکساڵی دواییدا بە باشی چووە پێشەوە و هیوادارین تا ۳۰ ی پووشپەڕ ئەو پڕۆژە ژێربیناییە بکرێتەوە. ناوبراو زیادی کرد: ئەو پڕۆژە لە زەوینێک […]

فڕۆکەخانەی سەقز هاوکات لەگەڵ جێژنی قوربان دەکرێتەوە

مه هاباد / باڵوێز / پارێزگاری کوردستان وتی: هاوکات لەگەڵ جێژنی قوربان فڕۆکەخانەی سەقز دەکرێتەوە و یەکەم گەشت لە ئەو فڕۆکەخانەوە ئەنجام دەدرێت.

بەهمەن مورادنیا ڕایگەیاند: کاری بەرەوپێش بردنی فڕۆکەخانەی سەقز لە یەکساڵی دواییدا بە باشی چووە پێشەوە و هیوادارین تا ۳۰ ی پووشپەڕ ئەو پڕۆژە ژێربیناییە بکرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو پڕۆژە لە زەوینێک بە ڕووبەری ۲۲۰ دۆنم چێ کراوە و بە کردنەوەشی حەشیمەتێک زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە خزمەتگوزارییەکانی کەڵکوەردەگرن.

پارێزگاری کوردستان وتیشی: کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەقز لە گەشەی ئابووری و فەرهەنگی ناوچەکە ڕۆڵی گرینگی دەبێت.

مورادنیا زیادی کرد: هیوادارین بە هەوڵی بەڵێندەرەکان تا جێژنی قوربانی ئەو پڕۆژە کۆتایی بێت و جێژنانەیەکی گەورە بە خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی شاری سەقز بدەین.

مه هاباد /باڵوێز / ۱۴۰۰/۰۴/۲۳ -۱۱:۱۸:۲۵ / خبر ۲۷۴۲ / کد خبر ۱۲۸۹۲ / چ