مه هاباد/ باڵوێز/ فەرمانداری سەقز وتی: حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز دوای دوو ساڵ ڕاگیران بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، ئەمساڵ لە ئەو شارە بەڕێوە دەچێت. “کامیل کەریمیان” ڕایگەیاند:ئەو ڕووداوە ناوخۆییە لە ئاستی وڵات بە هەوڵ وەزارەتی فەرهەنگ، ئیدارەی پارێزگا، فەرمانداری، شۆرا و شارەوانی سەقز، ئیدارەی گشت یفەرهەنگ و ئیرشاد، ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکان و حەوزەی هونەری […]
“کامیل کەریمیان” ڕایگەیاند:ئەو ڕووداوە ناوخۆییە لە ئاستی وڵات بە هەوڵ وەزارەتی فەرهەنگ، ئیدارەی پارێزگا، فەرمانداری، شۆرا و شارەوانی سەقز، ئیدارەی گشت یفەرهەنگ و ئیرشاد، ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکان و حەوزەی هونەری شانۆ، پاییزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو لە درێژەدا لە سەر هەوڵی هونەرمەندان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کوالێتی شانۆی کوردی وەکوو برەندی ئەو شارە و پارێزگا، بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵەکانی شانۆنامە نووسی، لەبەرچاو گرتنی بودجە لە ڕۆژژمێری فێستیڤاڵەکانی وەزارەت یفەرهەنگ و ئیرشاد و چالاک بوونی دەبیرخانەی فێستیڤاڵ لە ماوەی ساڵدا جەختی کرد.
شازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی لە سەقز بە ئامادە بوونی ۹ گرووپی ناوخۆیی و ۲ گرووپی بیانی لە سێ هۆڵی ۲۸۸ لەسی، هۆڵی پلاتۆ بە ۴۰ کورسی و هۆڵی ژمارە ۲ی ئیرشاد بە ۱۳۰ کەسەوە بەڕێوە چوو.
مه هاباد/ باڵوێز/ ۱۴۰۰/۰۴/۱۶ -۱۳:۴۰:۲۵ / خبر ۲۷۲۸ / کد خبر ۱۲۸۱۹ / چ
مه هاباد / باڵوێز / پارێزگاری کوردستان وتی: هاوکات لەگەڵ جێژنی قوربان فڕۆکەخانەی سەقز دەکرێتەوە و یەکەم گەشت لە ئەو فڕۆکەخانەوە ئەنجام دەدرێت. بەهمەن مورادنیا ڕایگەیاند: کاری بەرەوپێش بردنی فڕۆکەخانەی سەقز لە یەکساڵی دواییدا بە باشی چووە پێشەوە و هیوادارین تا ۳۰ ی پووشپەڕ ئەو پڕۆژە ژێربیناییە بکرێتەوە. ناوبراو زیادی کرد: ئەو پڕۆژە لە زەوینێک […]
مه هاباد / باڵوێز / بو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، زیاتر لە ۵۹ ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن. کاتژمێر ۷ی بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۸ی جۆزەردان بە شێوەی هاوکات لە سەرانسەری وڵات، سێزدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکرد. هەر ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستیپێکردووە و تا شەو بەردەوام دەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە […]
مه هاباد / باڵوێز /سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی:ئازەربایجانی ڕۆژاوا پلەی یەکەمی پاشکەوتی زێڕ لە ئێرانی هەیە. سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە بواری بەردە ڕازاوەکاندا لە ڕیزی یەکەمەکانی وڵات و هەروەها لە بواری پاشکەوتی زێڕیشدا پلەی یەکەمی هەیە. غوڵامڕەزا بابایی لەم بارەوە […]
مه هاباد/باڵوێز/جێگری سەرۆکی دادی پارێزگای کوردستان لە کاروباری ئەنجومەنەکانی چارەسەر کردنی کێشە،وتی:هەوڵی لێژنەی ئاشتی سەقز پاش ۲۱ ساڵ گەیشتە ئەنجام و دوو بکوژی لە سێدارە ڕزگار کرد. بەهادور ئەسەدی لەم بارەوە وتی:ساڵی ۱۳۷۹ و بە هۆی شەڕی نێوان چەند لاوی سەقزی، کەسێک دەکوژرێت کە پاش قۆڵبەست کردنی بکوژەکان و تێپەڕاندنی قۆناغەکانی دادگایی ساڵی ۹۲ حوکمی […]
Δ