عەلی ئەنساریان یاریزانێکی بەنێوبانگی ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

عەلی ئەنساریان یاریزانێکی بەنێوبانگی ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

مه هاباد/ باڵوێز/عەلی ئەنساریان یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

عەلی ئەنساریان پێشتر یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران بوو، هەروەها بۆ یانەکانی ئیستقلال و پرێسپۆلیسی ئێران یاری کردووە.

دوای وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ، بووە پێشکێشکاری بەرنامەیەکی  وەرزشی. 

عەلی ئەنساریان لەنێوان ساڵەکانی ۱۹۹۸- ۲۰۰۷ لە ریزی هەڵبژاردەی ئێران وەکو یاریزانی هێڵی بەرگریی یاریی کردووە. 

لە ۲۸ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەهەمان شێوە میهرەداد مینەوەند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد کە باس لەوە دەکرێت هەردووکیان پێکەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون. 

مه هاباد/باڵوێز/۹۹/۱۱/۱۸-۱۱:۲۰:۱۹/ش

عەلی ئەنساریان یاریزانێکی بەنێوبانگی ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا 3

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.