مه هاباد/ باڵوێز/عەلی ئەنساریان یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. عەلی ئەنساریان پێشتر یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران بوو، هەروەها بۆ یانەکانی ئیستقلال و پرێسپۆلیسی ئێران یاری کردووە.
دوای وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ، بووە پێشکێشکاری بەرنامەیەکی وەرزشی.
عەلی ئەنساریان لەنێوان ساڵەکانی ۱۹۹۸- ۲۰۰۷ لە ریزی هەڵبژاردەی ئێران وەکو یاریزانی هێڵی بەرگریی یاریی کردووە.
لە ۲۸ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەهەمان شێوە میهرەداد مینەوەند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد کە باس لەوە دەکرێت هەردووکیان پێکەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.
مه هاباد/باڵوێز/۹۹/۱۱/۱۸-۱۱:۲۰:۱۹/ش
دانیشتوانی ئێران بە خێرایی پیربوون
لە ڕێگەی ماڵپەڕی fcs.niopdc.ir
فیستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ هەموو ئەکتەر و دەرهێنەرەکان گرنگی هەیە.
رێککەوتنە تەندروستییەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و لە پێشەکییەک و حەوت خاڵ پێکهاتووە.
Δ