مه هاباد / باڵوێز/ بۆ یەکەم جار کچێکی تێکواندۆکاری ئیلامی لە یارییەکانی قارەمانی هانمادانگ میداڵی زێڕ و قارەمانی ئێرانی بە دەست هێنا. ناوبراو لە ئیلام لە دایک بووە و لە ساڵی 1377ەوە لە ڕستەی ئولەمپیکی تیکواندۆ کار دەکات و بنەماڵەکەی و باوکی بە هاندەری خۆی دەزانێت. ئەو تا ئێستا چەندین میداڵی وەرگرتوە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەین […]
ناوبراو لە ئیلام لە دایک بووە و لە ساڵی 1377ەوە لە ڕستەی ئولەمپیکی تیکواندۆ کار دەکات و بنەماڵەکەی و باوکی بە هاندەری خۆی دەزانێت.
ئەو تا ئێستا چەندین میداڵی وەرگرتوە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەین بۆ پلەی یەکەم و میداڵی زێڕی خوێندکارانی وڵات لە ساڵی 93، پلەی سێهەمی یارییەکانی مانگی سوور لە ساڵی 83، وەرگرتنی میداڵی زێڕی کێبەرکێیەکانی ڕۆژئاوای ولات لە ساڵی83، پلەی یەکەمی خوێندکارانی زانکۆی زانستی کاربوردی لە ساڵی 89 و ئەم دواییانەش لە کێبەرکێیەکانی شکاندنی شتی قورسی وڵات پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و دوو میداڵی زێڕی لەم کێبەرکێیانە وەدەست هێناوە کە خاڵی وەرچەرخانی کێبەرکێیەکانی هانمادانگە.
“جەعفەری” حەزی خۆی و توانای جەستەیی و جیدی بوون و هەوڵ دانی خۆی هۆی سەرەکی سەرکەوتنی دەزانێت و دەشڵێ: سەرەڕای داخرانی یاریگەکان لە یەکساڵی ڕابردوو ناچار بوم لە جێگاکانیتر و لە سەر سرامیک و چێو ڕاهێنان بکەم.
مه هاباد/ باڵوێز/ 99/10/30-16:43:25/س
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران
یەکەمین شوێنی فەرمی سەیرکردنی باڵندەیە لە ئێران
ئێران لە 30 ساڵدا چووەتە قۆناغی "وڵاتێکی بەساڵاچوو"
دانیشتوانی ئێران بە خێرایی پیربوون
Δ