هاووڵاتیانی خۆشەویست تکایە ئاگادار بن!

مه هاباد- بالویز – بەداخەوە هەموو ساڵێ لە مانگی جۆزەردان بەدواوە لەگەڵ زەردبوونی گەنم و جۆ و گژوگیا، زۆرجار بەهۆی هەندێ کەمتەرخەمیمان ۱ـ ئاگرکردنەوە لە شوێنی نەشیاو ۲ـ ئاگرکردنەوە لەکاتی هەڵکردن و هاتنی با ۳ـ بەتەواوی نەکوژاندنەوەی ئاگر پاش ئەوەی کارمان پێی نەما ۴ـ فڕێدانی سووتکە سیگار و قوونەجگەرەی نەکوژاوە لە دەشت و دەر ۵ـ […]

مه هاباد- بالویز – بەداخەوە هەموو ساڵێ لە مانگی جۆزەردان بەدواوە لەگەڵ زەردبوونی گەنم و جۆ و گژوگیا، زۆرجار بەهۆی هەندێ کەمتەرخەمیمان

۱ـ ئاگرکردنەوە لە شوێنی نەشیاو

۲ـ ئاگرکردنەوە لەکاتی هەڵکردن و هاتنی با

۳ـ بەتەواوی نەکوژاندنەوەی ئاگر پاش ئەوەی کارمان پێی نەما

۴ـ فڕێدانی سووتکە سیگار و قوونەجگەرەی نەکوژاوە لە دەشت و دەر

۵ـ فڕێدانی هەندێ پاشماوەی وەک شووشە و بتڵی ئاو ( تەنانەت بتڵی پلاستیکیش کە زەڕەبین ئاسا و شقارتە ئاسا لە بەر تیشکی خۆردا ئاگرکەرەوەن) و هەروەها زۆر هۆکاری تریش

گڕ لەم سروشتە جوانەمان بەردەدەین و جیا لە زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی، هەزاران ئاژەڵ و باڵندە و دەعبای بەستەزمانیش بە هێلانە و بێچووەوە بە زیندوویی لە ئاگردا دەسووتێنین و دەیانکەینە کۆڵە و خۆڵەمێش.

تکایە با زۆر وریا بین و هەموومان لە ئاست خۆمانەوە ئەم جۆرە پەیامانە کە ڕێنوێنیکەر و ئاگادارکەرەوەن ڕچاو بکەین و بە کەسانی دیکەشی بگەیەنین.

سپاس و ڕێز بۆ هەموو تاکێکی بەرپرس

مه هاباد- بالویز – ۹۹/۰۳/۱۲ -۱۴:۰۲

رحیم بایزیدی
تازه ترین نوشته های رحیم بایزیدی (دیدن همه)