بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی بالویز،کەسێک کە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە پەنجەکانی قاچی بڕاوە، بە هەلیکۆپتەر ڕەوانەی پایتەختی پارێزگاکە کرا.
بەرپرسی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پیرانشار وتی؛لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ کە بە هۆی تەقینەوەی مین لە پیرانشار بریندار بوو، بە هەلیکۆپتەر بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەتمەند گواسترایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕووداوە ناخۆشە بووە هۆی برینداربوونی مەچەکی ئەم کەسە و بڕینی پەنجەکانی قاچی.
ئیبراهیم عەزیزنەژاد وتی: دوای تەقینەوەکە و ڕێوشوێنە پزیشکییە سەرەتاییەکان، بەهۆی پێویستی چارەسەری تایبەتمەندتر، هەماهەنگی پێویست لەلایەن ناوەندی پەیامی فریاگوزاری پارێزگا، EOC، و MCMC بۆ گواستنەوەی فڕۆکەوانی سەربازەکە بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییە تەیارەکانی ورمێ ئەنجامدرا.
عەزیزنەژاد ڕایگەیاند: لە ئێستادا باری گشتی ئەم کەسە جێگیرە، تیمی پزیشکی لە ورمێ سەرقاڵی پشکنینی بارودۆخی ناوبراو و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێویستەکانن.
مه هاباد/بالویز/۱۴۰۴/۰۲/۱۴-۰۶:۱۵:۲۸/خبر ۴۹۲۴/کدخبر۲۲۸۷۸/ ی ۷۷۸/
۱۴ گلخانه تولیدی در مهاباد فعال هستند
مراسم تکریم و معارفه رئیس اداره ورزش و جوانان مهاباد
تأمین ۱۶۰ میلیارد تومان برای آغاز فاز تکمیلی بیمارستان ۳۵۰ تختخوابی مهاباد
کشتیگیر محبوب سقزی – قهرمان رقابتهای کشتی آزاد زیر ۲۳ سال جهان شد
Δ