مه هایاد /بالویز/ ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا داهاتی منداڵێکی ئەمریکی لە یوتیوب نزیکەی ۳۰ ملیۆن دۆلار بووە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا بەشێک لە خەڵک کارەکانیان لەدەستدا، بەڵام رایان کاجی کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵی ئەمریکییە لەڕێگەی چانێڵی یوتیوبەکەیەوە ۲۹ ملیۆن ۷۰۰ هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە رایان چانێڵی یوتیبەکەیەوە زانیاری لەبارەی کەلوپەلی منداڵان و چۆنێتی بەکارهێنانیان بڵاودەکاتەوە،لەوە […]
مه هایاد /بالویز/ ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا داهاتی منداڵێکی ئەمریکی لە یوتیوب نزیکەی ۳۰ ملیۆن دۆلار بووە
ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا بەشێک لە خەڵک کارەکانیان لەدەستدا، بەڵام رایان کاجی کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵی ئەمریکییە لەڕێگەی چانێڵی یوتیوبەکەیەوە ۲۹ ملیۆن ۷۰۰ هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە
رایان چانێڵی یوتیبەکەیەوە زانیاری لەبارەی کەلوپەلی منداڵان و چۆنێتی بەکارهێنانیان بڵاودەکاتەوە،لەوە رێگەیەشەوە داهاتی ساڵانەی ملیۆنان دۆلارە.
ئەو سێیەم ساڵی یەک بەدوای یەکە کە پلەی یەکەمی پڕداهاتترین بەکارهێنەری یوتیوبی گرتووە.
چانێڵەکەی رایان نزیکەی ۴۲ ملیۆن سەبسکرایبەری هەیە و ئەمساڵ کۆی گشتی ژمارەی بینەری ڤیدیۆکانی زیاتر بوو لە ۱۲ ملیار بینەر
بەپێی راپۆرتێکی بڵاوکراوەی فۆربسی ئەمریکی لە ساڵی ۲۰۱۶ داهاتی کاجی ۱۱ ملیۆن دۆلار بووە.
بەڵام پاشان زیاتر پەرەی بە کارەکانی داوە و لە ساڵانی ۲۰۱۸، ۲۰۱۹ و ۲۰۲۰ پلەی یەکەمی پڕداهاتترین بەکارهێنەری یوتیوبی بەدەستهێناوە و لەو سێ ساڵەدا نزیکەی ۷۸ ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە
یوتیوب پلاتفۆرمێکی ئەمریکییە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ، کۆمپانیای یوتیوب لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ پارە بە بەکارهێنەرەکانی دەدات.
بڕی ئەوە پارەیەی کە دەدرێتە بەکارهێنەرەکان بەپێی ژمارەی بینەر، درێژیی ماوەی ڤیدیۆکە و رێکلام لەنێو ڤیدیۆکەدا دیاریدەکرێت.
بەپێی بڵاوکراوەی فۆربس، پلاتفۆرمی یوتیوب لە بەرامبەر هەزار بینەر پێنج دۆلار دەداتە بەکارهێنەرەکانی.
مه هاباد/بالویز/۹۹/۱۰/۱۳-۱۶:۲۰/ش
ارزش کالاهای صادر شده سال قبل از گمرک مهاباد حدود ۲ میلیون دلار بوده است
لە ١٠ی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە، پلانی کوتانی ئاژەڵی مەهاباد لە دژی نەخۆشییەکانی پێ و دەم دەستی پێکرد و
5 هەزار و 130 سۆنەر لە نەخۆشخانەکەدا بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدراوە
شهرک صنعتی مهاباد در 18 کیلومتری شمال این شهر در مسیر مهاباد - میاندوآب قرار دارد
Δ