ئەندامی کۆمیتەی زانستیی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئێران:

گوماندەکرێت کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە ئێرانیش بڵاوبووبێتەوە!

بەشێوەیەکی مەترسیدار ژمارەی نەخۆشەکان بەرز دەبوونەوە، بەجۆرێک کە دۆخی هەموو ئێران سوور هەڵگەڕا

 

مه هاباد/بالویز/ ئەندامی کۆمیتەی زانستیی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئێران رایگەیاند:گوماندەکرێت کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە ئێرانیش بڵاوبووبێتەوە!

مینو مۆحرێز،ئەندامی کۆمیتەی زانستیی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئێران رایگەیاند:”رەنگە پێشتر ئەم ڤایرۆسە بۆ ئێران گوازرابێتەوە،چونکە لە دوایین شەپۆلدا هێندە خێرا تەشەنەیدەسەند و ژمارەی ئەو نەخۆشخانەی سەردانی نەخۆشخانەکانیان دەکرد زۆر بوون، کە هەندێجار نەخۆشخانەکان جێگایان بۆ خەواندنی نەخۆش نەبوو”.

مینو مۆحرێز دەشڵێت:”بەشێوەیەکی مەترسیدار ژمارەی نەخۆشەکان بەرز دەبوونەوە، بەجۆرێک کە دۆخی هەموو ئێران سوور هەڵگەڕا، بەڵام ئەم شەپۆلە کۆنترۆڵ کرا”.

ئێران بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی کۆرۆنا گۆڕاوەکەی بەریتانیا، رۆژی دووشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە راگرت.

عەلیڕەزا رەئیسی، گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای دەڵێت:بۆ دڵنیایی زیاتر بە مەرجێک رێگەی گەشت بە فڕۆکە لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپاییش دەدرێت کە پشکنینی کۆرۆنایان نێگەتیڤ بێت و دەبێت دوو هەفتەش لە ماڵەوە کەرەنتین بکرێن.

مهاباد/بالویز/۹۹/۱۰/۰۴-۱۷:۲۵/پ